ئەیلول 25, 2020

ئەنجێلا مێركل كۆتایی بە ژیانی سیاسی دێت

كارزان گلی - هه‌ولێر

 

ئەنجێلا مێركل سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیا و لە هەمان كاتدا سەرۆكی پارتی یەكگرتووی دیموكراتی كریستیانەكانی ئەڵمانیا، دوای چەند مانگێگ كۆتایی بە ژیانی سیاسی دێت و كەسێكی تر دەبێتە جێگرەوەی وەكوو سەرۆكی پارت.

لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە مێركل سەرۆكی پارتی یەكگرتووی دیموكراتی كریستیانەكانی ئەڵمانیایە، هەر لەسەر لیستی ئەو پارتەش ماوەی ١٥ ساڵە سەرۆك وەزیرانە، بەڵام بڕیارە لە ٤_١٢_٢٠٢٠ پارتەكەی مێركل بچێتە ناو كۆنگرە و لەوێ كەسێكی تر ببێتە سەرۆكی پارت، بەمەش كۆتایی بە ژیانی سیاسی مێركل دێت، چونكە ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆكی پارتی یەكگرتووی دیموكراتی كریستیانەكانی ئەڵمانیا، كاندید دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.
مێركل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئەو لە كۆنگرەی پارتەكەی خۆی كاندید ناكاتەوە و، وەكوو سەرۆك وەزیرانیش تا ٢٠٢١ لەو پۆستە دەمێنێتەوە و ئیدی شوێنەكەی بۆ كەسێكی تر چۆڵ دەكات.
پێشبینی و بۆچوونەكان بۆ ئەوەیە، لە ٢٠٢١ ئەڵمانیا بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، چونكە حكوومەتی هاوپەیمانی كێشەی تێكەوتووە، بۆیە مێركل دەڵێت گەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت، ئیدی خۆی كاندید ناكاتەوە.
مێركل باسی لەوەش كرد، تاوەكوو ئێستا هیچ كەسێك لە لایەن پارتەكەیەوە وەكوو شوێنگرەوەی ئەو كاندید نەكراوە، بەڵام ئەو دەڵێت رێز لە هەموو بڕیارێكی دیموكراتی پارتەكەم دەگرم.
ئاژانسی (AFP) بڵاوی كردووەتەوە، پارتەكەی مێركل لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا ١٠٪ دەنگەكانی لە دەستداوە، ئەمەش وای كردووە مێركل خۆی كاندید نەكاتەوە.

© 2017 Hawler