ئاب 17, 2018

سەرۆك كۆماری ئێران: هیچ دەوڵەتێكی دەرەكی بۆی نییە سەبارەت بە داهاتووی سووریا بڕیار بدات

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، هێرشی سێ وڵاتی رۆژئاوا بۆ سەر سوریا، پێشلكردنی پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەكان و پاڵپشتیی ئاشكرایە لە تیرۆر.
بەپێی ئاژانسی میهر-ی ئێران، حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا ئەنجامداوە، رۆحانی رایگەیاندووە، "دەستدرێژیی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر سووریا پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە، لەوانە جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان"ز
حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەو دەستدرێژییە تەنیا دەستدرێژی بۆ سەر خاكی سووریا نەبوو، بەڵكوو دەستدرێژیە بۆ سەر سەقامگیری تەواوی ناوچەكە". لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەسەد بە هاوتا ئێرانییەکەی گوتووە، هێرشی سەر سووریا ئەنجامی ئەوەیە وڵاتانی رۆژئاوا کە پاڵپشتیکاری تیرۆرن لەوە تێگەیشتوون کە دەسەڵات و متمانەی خۆیان لەدەستداوە. ئەسەد هەروەها گوتوویەتی ئەم هێرشە دووژمنکارانەیە دوای ئەوە دێت کە تیرۆریستەکان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان شکستیانهێنا.
لە بەرامبەردا رووحانی بە ئەسەدی راگەیاندووە کە ئەوان، دڵنیان لەوەی دەستدرێژی ئەو وڵاتانە بۆ سەر سووریا ئیرادەی گەلی سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریسم لاواز ناکات. هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتیی ئێران لە حکومەت و گەلی سووریا کردووەتەوە.
رووحانی سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە رایگەیاندووە، هێرشەکە پێشێلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.