ئاب 17, 2018

20 ئەفسەری ئێرانی لە حەلەب كوژراون

تەقینەوەیەك لە بنكەی سەربازی ئێران لە حەلەب روویداو بەهۆیەوە 20 ئەفسەری ئێرانی كوژراون.
بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، تەقینەوەیەك لە بنكەی سەربازیی ئێران لە چیای عەزان لە باشووری حەلەب روویداوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەدەن کە شەوی رابردوو لە شاخی ئازان لە باشووری شاری حەلەب لە سووریا، تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی ئێراندا روویداوە.
پاش تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 20 ئەفسەری ئێرانی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوونە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەدەن کە کاتی تەقینەوەکە فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە، بەڵام نازانرێت سەر بە چ وڵات و لایەنێک بوون.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.