تەمموز 09, 2020

دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی یارمەتیی عیراق دەدات

 

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی بڕی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری بەخشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسیكۆرۆنا لە عێراقدا، ئەمەش وایکرد بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بتوانێت بەدەنگەوەچوونەکەی بۆ رووبەڕوونەوەیئەم پەتایە فراوانتر بكات بۆ سێ پارێزگای تر.

کۆمەکیەکە کە بەخشراوە بە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆئەو چالاکیانەی جێبەجێ کراون بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، بەکاردێت بۆ شیاندنەوەی دامەزراوە تەندروستیەکان ودابینکردنی ئامێری پزیشکی و كەلوپەل و پێداویستی نەخۆشخانە بۆ ئەو شوێنانەی كە پێشتر وەك ئەولەویەتێك دەستنیشانكراون لە بەسڕە، دهۆک، کەربەلا، کەرکوک، نەجەف و نەینەوا و هەروەها لە سێ شوێنی تردا: بابل و زیقار و میسان.
ئەم کۆمەکیەکە بەکار دێت بۆ شیاندنەوەی کارگەی شلەمەنی پزیشكی لە بەری ڕۆژهەڵاتی موسڵ کە یەکێکە لە گەورەترینکارگەکانی لەم جۆرە لە عێراقدا و سەرچاوەیەکی گرنگی کەلوپەلی پزیشکیە بۆ نەخۆشخانە حکومیەکان و سەنتەرەسەرەکیەکانی تەندروستی و دەرمانخانەکان. ئەم کارگەیە بەهۆی ململانێی داعشەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتبوو.
زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، وتی: "بەرزبوونەوە کتوپڕەکەیتووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ماوەی چەند هەفتەی پێشوودا دەستنیشان کران زۆر جێی دوودڵیە و ئەوە پیشان دەداتئەم ڤایرۆسە هێشتا نەگەشتۆتە لوتکە لە عێراقدا."
هەروەها وتیشی "بەخشینە باشەكەی دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی لە کاتی خۆیدا بووە، ئەم بەخشینەوادەكات ئێمە بتوانین کۆمەڵگەی زیاتر بە ئامانج بگرین لە ڕێی فراوانکردنی مەودای جوگرافیمانەوە بۆ سێ پارێزگای بێبەشیتر. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیین وەکو گەورەترین بەخشەرمان کە بەردەوامە لەپابەندبوونی بە بەخشین بە کۆمەڵگە دۆخناسکەکان و پشتگوێنەخستنی کەس."
دانا مەنسوری، بەڕێوەبەری کارەکان لە دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی وتی:"ویلایەتە یەکگرتووەکان بەشانازیەوە پشتیوانی لەم كارانە دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و هاریکاری پێشكەش بە خەڵكی عێراقدەکات، ئەم کارە ڕاستەوخۆ پشتیوانی دەکات لە هاوڵاتیان لە هەموو وڵاتەکەدا بۆ ئەوەی چارەسەری ئاست بەرزیان بۆ دابینبکرێت كە پێویستیان پێیەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا."
دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی دەچێتە پاڵ بەلجیکا، دانیمارک، یابان، هۆڵەندا و سوید وەکو هاوبەشانیسەرەکی لە پشتیوانیکردنی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە بەدەنگەوەچوونیدا بۆ پەتای ڤایرۆسیکۆرۆنای نوێ.

© 2017 Hawler