حوزەیران 04, 2020

لە توركیا زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵی خوار تەمەن ١٨ ناچار بە كاركردن دەكرێن

كارزان گلی

ئەمڕۆ ٢٣ی ٤ی ٢٠٢٠، ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری توركیا و پەرلەمانی توركیایە، لە هەمان كاتدا موستەفا كەمال ئەتاتورك ئەو رۆژەی وەكو جەژنی منداڵانی توركیا ناوزەند كردووە. لە راپۆرتێكدا ئاشكرا بووە، ٥٧٤ هەزار منداڵ لە توركیا ناچار بە كاركردن دەكرێن.

غەمزە ئاككووش ئیلگەزدی ئەندام پەرلەمانی جەهەپە، بە پشت بەستن بە دەزگای ئاماری توركیا چەند زانیارییەكی لەسەر منداڵان لە توركیا ئاشكرا كرد.

ئەو قسەی بۆ ماڵپەڕی (T24)_ی توركیا كردووە و ئاشكرای دەكات، لە توركیا منداڵی تەمەن ١٥ بۆ ١٧ ساڵی رێژەكەیان ٣ ملیۆن و ٦٤٩ هەزار دەبێت، لەو رێژەیە ٥٧٤ هەزاریان ئەوەندە هەژارن لە لایەن باوك و دایكیانەوە ناچار بە كاركردن دەكرێن.

بە پشت بەستن بەو رێژەیە، غەمزە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە هەر ١٠٠ منداڵێكی تەمەن ١٥ بۆ ١٧ ساڵ، ١٦ منداڵیان ناچار بە كاركردن دەكرێن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، رێژەی منداڵی هەژار لە توركیا ٣٢٪ دەبێت، نموونە لە ٢٠١٧ لە تەواوی توركیادا ٦ ملیۆن و ٨٩٣ هەزار منداڵی تەمەن ١ بۆ ١٨ ساڵی بە هەژاری دەژین، هەروەها ئەو رێژەیە لە ٢٠١٨ بەرز بووەتەوە بۆ ٧ ملیۆن و ٣٣٦ هەزار. تاوەكو ئێستاش دیار لە ٢٠٢٠ ئەو رێژەیە چەندی تر بەرز بووەتەوە

© 2017 Hawler