ئایار 30, 2020

یه‌كه‌مین سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری، سه‌ربازێك له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی كه‌ رێكه‌وتی  21ی مانگی ئادار، به‌ گوێری پشكنین ده‌ركه‌وتبوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، كۆچی دوایی كرد.

تاكوو ئێستا نزیكه‌ی 500  سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، له‌ نێویان دا به‌ڵێنده‌ره‌كانی پنتاگۆن و كه‌سوكاری سه‌ربازه‌ ئه‌مریكاییه‌كان، تووشی كۆرۆنا بوونه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ش له‌ ماوه‌ی رابردوودا جموجۆڵ و چالاكی سوپای ئه‌مریكا له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و وه‌زیری به‌رگریش ئاشكرای كرد كه‌ بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هێزه‌كانیان، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ گواستنه‌وه‌و جێگۆركێیان پێناكرێت.

ئه‌مه‌ریكا له‌ رووی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانه‌ و تا ئێستا 164 هه‌زار و 266 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌، هاوكات 3 هه‌زار و 170 كه‌سیش به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

© 2017 Hawler