ئازار 31, 2020

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێران سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وڵاتەکەیدا سزای ئابووری بەسەر  15 کەسایەتی و پێنج  دامەزراوەی ئێراندا سەپاند.

سەپاندنی ئەو سزایە نوێیە لەچوارچێوەی سیاسەتی ئەمریكا دێت بۆ توندتركردنی گوشارەكانی بۆسەر تاران، كە ئەو وڵاتە بە یارمەتیدانی گروپە تیرۆریستەكان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی سزای ئابووری بەسەر پێنج دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندووە، کە لە بوارەکانی بارگاویکردن، بازرگانی، بنیاتنان و بەرهەمهێنانی مادە کیمییایەکاندا کاردەکەن.

هەروەك وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "بەرەنگاربونەوەی تیرۆر" لە وڵاتەكەیدا 15 كەسایەتی ئێرانی خستە ریزی سزا سەپێنراوەكانی وڵاتەكەیەوە.
 
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو دامەزراوە و كەسایەتیانە پاڵپشتی دارایی گروپە تیرۆرستییەكانی ناوچەكە دەكەن لەجێگەی گەلی ئێران، ئەوان ئەو گروپانەیان لە پێشینەی كارەكانیانداناوە.

 
© 2017 Hawler