ئازار 31, 2020

روحانی: لە ماوەی دوو ھەفتەدا كۆرۆنا كۆنترۆڵ دەكەین

سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای یەك ملیار دۆلار لە سندووقی گەشەپێدانی نیشتمانی دەكەن و دەشڵێ "ئەگەر ھەمووان پابەند بن لە دوو ھەفتەدا دۆخەكە كۆنترۆڵ دەكەن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، كە رێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووندتر دەكەن.

سەرۆك كۆماری ئێران راشیگەیاند، ئەگەر ھاووڵاتیان یارمەتیدەر بن و پلانەكان وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێت، ھەتا دوو ھەفتەی دیكە دۆخەكە كۆنترۆڵ دەكەن.

روحانی، ئاشكراشیكرد كە داوای یەك ملیار دۆلاریان لە سندووقی گەشەپێدانی نیشتمانی كردووەو دەبێ رێبەری ئێران رەزامەندی لەسەر بكات.

© 2017 Hawler