ئازار 29, 2020

ئێران.. هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌یه‌

به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، گه‌شت و هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی ئێران قه‌ده‌غه‌ كرا.

بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ی ئێران دوای ئه‌وه‌ دێت، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو، ئێران شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه‌.

هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا زۆرێكی دیكه‌ له‌ شار و ئاوه‌دانییه‌كانی ئێران بگرێته‌وه‌.

© 2017 Hawler