ئاب 14, 2020

هەوڵێك بۆ چارەسەری نەخۆشی كۆرۆنا هەیە

و / محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

لەو دڵەڕاوکێ و شڵەژانەی گەلانی دنیا لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە، جاربەجار ترووسکەیەکی ھیوا خەبەری چاکبوونەوەی ھەندێ تووشبووی ئەو ڤایرۆسەمان بۆ دێنێت. بەگوێرەی میدیاکان ئەمجارەیان ھەواڵی چاکبوونەوەی تیمە پزیشکێکیان بڵاوکرەوە کە لە کاتی کارکردن لە نەخۆشخانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوون.

دەزگای ھەواڵە وانییشینھوا رایگەیاند: رۆژی ھەینی چوار کارمەندی نەخۆشخانەیەک کە تووشی کۆرۆنا ببوون، بە تەواوی چاکبوونەوە و گەڕانەوە سەر کارەکەیان لە نەخۆشخانەکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان.
بەو گوێرەیە ئەندامانی تیمە تووشبووەکە توانییان بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببن لە نەخۆشخانەیەکی شاری ووھان، پایتەختی ھەرێمی خوبی چین، ئەو شوێنەی کە بە سەرچاوەی سەرھەڵدانی کۆرۆنا دادەنرێت.
لە وێنەیەکی بە کۆمەڵ لە بەشی فریاگوزاریی نەخۆشخانەی زھونگنان، ھەرچوار کارمەندەکە دەردەکەون بە دەمامکی پزیشکی و ئاماژەی سەرکەوتن نیشان دەدەن دوای زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی کوشندەکەی کۆرۆناوە.
جگە لەم تیمەش ١٥٠٠ تووشبوی تر چارەسەریان بۆ کراوە و رزگاریان بووە، لە نێویان پیرەمێردێکی ٩٠ ساڵان بە ناوی وانگ، کە گەورەترین نەخۆشە چارەسەری بۆ کرابێ.
دوای ١٠ ڕۆژ لە چارەسەری لە نەخۆشخانەی گەل لە ییشانگ لە ھەرێمی خوبی لە ناوەڕاستی چین، رۆژی ھەینی وانگی ٩٠ ساڵان لە نەخۆشخانە دەرچوو دوای ئەوەی بە تەواوی چارەسەری بۆ کرا.
شایەنی باسە ژمارەی مردووان بە ھۆی کۆرۆنا بەرزبۆوە بۆ ٦٣٦ کەس، دوای ئاشکراکردنی ٦٩ مردووی نوێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی خوبی.
ئەڵبەت لێژنەی تەندروستی ھەرێمەکە لە لایەن خۆیەوە لە ڕاپۆرتی رۆژانەی خۆی ھەواڵی ٢٤٤٧ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسەکە بڵاوکردەوە، بەمەش کۆی تووشبوان گەیشتە ٣١ھەزار کەس.

© 2017 Hawler