ئاب 14, 2020

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

 

زۆر شت لەسەر مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی دەگوترێت، ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی) تیشکی خستۆتە سەر پێنج شت بۆ هۆشیاری خەڵکی.

ماسکی دەموچاو:
لەوانەیە ببینی خەڵکی لێرە و لەوێ دەستیان کردوە بەخۆپارێزی و ماسک دەپۆشن، بەڵام تەنها چەند ڕاپۆرتێکی سنوردارهەن کە پۆشینی ماسک بەسودە و ئیش دەکات لەدژی ڤایرۆسەکە.
لەڕاستیدا ماسک زۆر شلە، چاو داناپۆشێت و ناشتوانرێ بۆ ماوەیەکی درێژ بپۆشرێت. ئەگەر بتەوێ ماسک بەشێوەیەکی راست بەکاربێنی پێویستە ماسکی دەموچاو زوو زوو بگۆڕدرێت چونکە بەهۆی ئارەقەوە تەڕدەبێ.
بۆ پۆشینی دەموچاو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەچەند خاڵێکی گرنگ داوە لەوانە، لەکاتی پژمیندا پێویستە بەکلێنسێک دەموو و لوت بپۆشی و کلێنسەکە یەکسەر فڕێدرێتە سەلەی خۆڵەوە و دواتر دەست بەسابون یان بەجێلی ئەنتی بەکتریاڵ بشۆردرێت، وە گرنگیشە خۆت لەو خەڵکانە بەدووربگری کە کۆخە و پژمینیان هەیە.
هەر بەپێی ڕێنماییەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، خواردنی سیر و، بەکارهێنانی ماوس ۆش و، لوت شتنەوە و، بەکارهێنانی ڕۆنی کونجی نابنەهۆی ڕێگرتن لەتوش بوون بەو ڤایرۆسە، بەڵکو ئەو ڕێکارانە وەکو شێوە ژیانی تەندروستی پێویستە ڕۆژانە بەکاربێن، زیاتر پەرە بەبواری بەرگری لەش دەدات.

لەئاژەڵانەوە ڤایرۆسەکە ناگریەوە:
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیچ بەڵگەیەک لەدەستدانیە کە لەڕێگای سەگ و پشیلەوە ئەو ڤایرۆسە نوێیە وەرگریەوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە لەدوای دەست لێدانیان دەستت بەئاوو و سابون نەشۆیەوە بەڵکو پێویستە بەردەوام ڕێکارەکانی پاک و خاوێنی رەچاوبکرێن.
چونکە هەندێک جار لەکاتی دەست لێدانی ئاژەڵەکان لەوانەیە توشی هەڵگرتنی بەکتریا ببیت لەوانە جۆرەکانی بەکتریای ئیکۆلا و سالمۆنێللا، ئەوانە دەتوانن لەڕێگای ئاژەڵەوە بگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا وا هەستدەکرێ زیاتر لە ئاژەڵە کێویی یان سروشتیەکانەوە لەبازاڕی ئاژەڵانی ۆهانەوە پەیدابوبێ لە (چین)، پارێزگاریکردن بەتایبەتی ڕەچاوکردنی پاک و خاوێنی لەکاتی تێکەڵاویی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا پێویستە گرنگی پێبدرێ بەڵام بەگشتی ئاژەڵەکان مەترسیدارنین بۆ ئەو ڤایرۆسە نوێیە.

هەندێک لەڤایرۆسەکان بکوژن:
زۆربەی نەخۆشەکان ئەوانەی نیشانەکانی (کۆخە و تای توند) یان هەبوە چارەسەردەکرێن، بەڵام ڤایرۆسەکە هەندێک کەس بەخەستی نەخۆش دەخات و توشی نیومۆنیا و کێشەی هەناسەدانیان دەکات و، هەندێک لەشانەکانی سیەکان لەناودەبات، ئەوانە دووچاری مردن دەبن.
بەڵام دەبێ ئەوەشمان لەبیربێت ئەو ڤایرۆسە بەئەندازەی زۆر بکوژ نیە، هەندێک جار حاڵەتی ئاسایی هەڵامەت کە لەزستاناندا پەیدادەبێ ئەویش خەڵکی دەکوژێت، بۆ نمونە ساڵانە لەبەریتانیا نزیکەی (٦٠٠) کەس بەهۆی خەستبونەوەی هەڵامەتەوە دەمرن.
بەپێی ڕاپۆرتە تەندروستیەکان ڤایرۆسەکە بەو ئەندازەیە مەترسیدار نیە کە دەگوترێ، وە (جۆنەیسن بۆڵ) پرۆفیسۆری زانکۆی نۆتینگهام دەڵێ مەترسیەکانی ڤایرۆسەکە کەمترە بەبەراوورد بە هەڵامەتە وەرزییەکان، وە (بۆڵ) پێشنیاریکردوە خەڵکی گرنگی بەپاک و خاوێنی بەردەوام بدەن بۆ خۆپاراستن لەهەڵامەت و هەروەها ڤایرۆسی کۆڕۆنا و جۆرەکانی دیکە.

هیچ چارەسەرێکی بۆ پەیدا نەبوە:
تاوەکو ئیستا هیچ دەرمانێک یان کوتانێک بۆ ئەو ڤایرۆسە نوێیە نەدۆزراوەتەوە، وە ئەنتی بایۆتیکیش ئیشی لێ ناکات، بەگشتی ئەنتی بایۆتیک لەدژی بەکتریا ئیش دەکات.
لەجیاتی ئەوە چەند بژاردەیەک لەداوودەرمان بەکاردەهێنرێن، وە زۆربەی خەڵکیش بەبێ چارەسەر و بۆخۆیان باشتر دەبنەوە.
زانایان بەبەردەوامی ماندونەناسانە ئیش دەکەن بۆ دروستکردنی کوتان و چارەسەر بۆ ئەو ڤایرۆسە و ڤایرۆسە نوێیەکان، بەڵام هەر کوتانێک دەبێ سەرەتا بەڕێگای تاقیکردنەوەدا تێپەڕێ و، وە هەر کوتانێکیش بۆ ئەو ڤایرۆسە پەیداببێ ئەوا کاتی دەوێت تاوەکو ئامادەدەبێت.
ئەوانەی بەتەمەنن، یان ئەوانەی کەوا باوردۆخی تەندروستی ناجێگیریان هەن لەوانە ڕەبۆ و، نەخۆشیەکانی دڵ و، شێرپەنجە و، شەکرە لەوانەن کە لەبەردەم ئەو ڤایرۆسەدا لاوازترن لەخەڵکانی دیکەی ئاسایی.
بەڵام هەر کەسێک لەهەر تەمەنێکدابێ لەوانەیە توشی ببێت، وە لە چین ڕۆژانە حاڵەتەکانی توش بوون لەزیادبووندان و خەڵکیش دەمرن.

خواردنە چینیەکان:
بەپێی ڕاپۆرتە تەندروستیەکان هیچ پێویست نیە ڕێگری بکرێ لەخواردنە چینیە لۆکاڵیەکان، سەرەڕای ترس و دڵەڕاوکێ لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا لەبارەی خواردنە چینیەکانەوە بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیچ هۆشداریەکی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندوە وە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەشداوە کە نامە و، پۆستیش لەچینەوە بۆ وڵاتانی دیکە ئاساییە و مەترسیدار نیە، وە ئەو ڤایرۆسە ماوەی ژیانی لەسەر تەن و ڕووەکاندا درێژنیە، بۆ نمونە لەنێو کوپ و قاپ و کەلوپەلەکاندا.
بەگوێرەی تەندروستی گشتی لەبەریتانیا، گرتنەوەی ئەو نەخۆشیە بەجۆرێکە دەبێ لەکەسە توشبوەکەوە نزیک بی واتە لەدووری نێوان دوو مەتربی لەکەسێکی توش بوو و، وە بۆ ماوەی پانزە خولەک مانەوە لەلای مەترسی توش بوون بۆ کەسانی دیکەی لێدەکەوێتەوە.
ئەوانەی کە لەچینەوە گەڕاونەتەوە یان بەسەردان لەو ماوەیەدا لەوێ بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان لەو کەسانەن کە زۆرترین مەترسی توشبونیان لێدەکرێت، وە پێویستە پشکنین و دڵنیابونەوەی جیدیان بۆ ئەنجامبدرێ.

© 2017 Hawler