نیسان 02, 2020

سوپای سوریا كۆنتڕۆڵی رێگای خێرای نێوان حه‌له‌ب و دیمه‌شقی كرد

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆژ رایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ساڵی 2012 ه‌وه‌ سوپای سوریا به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی رێگای خێرای نێوان حه‌له‌ب و دیمه‌شقی كردووه‌.

روانگه‌ ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن توانیبووی كۆنترۆڵی به‌ره‌ی رۆژئاوای حه‌له‌ب بكات، سوپای سوریا پاڵپشت به‌ رووسیاو ئێران توانیویه‌تی به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی رێگای خێرا بكات.

شایانی باسه‌ دوێنێ له‌ ئاكامی تۆپبارانكردنی چڕی ئیدلب له‌لایه‌ن سوپای سوریا، پێنج سه‌ربازی توركیا كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون

 

© 2017 Hawler