حوزەیران 05, 2020

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،4 پله‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست روویدا

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی ماڕماڕیس سه‌ربه‌‌ موغڵا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست روویدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (AFAD) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر ٠٥:١٠،  بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ دووری ٨٠ كیلۆمه‌تر له‌ دوورگه‌ی دۆدیكانیسیای یۆنان و ١٦٨ كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی ماڕماڕیس روویداوه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی نزیكه‌ی ١١،٩١ كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

قایمقامی مارماڕیس، ئه‌رتوغ شه‌وكه‌ت ئاكسۆی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ نزیكی ١٨٠ كیلۆمه‌تر له‌ دووری شارۆچكه‌كه‌ روویداوه‌ و گوتی: ''هیچ ترس و دڵه‌راوكێیه‌ك له‌ شارۆچكه‌كه‌دا نییه‌ و هیچ رووداوێكی نه‌رێنیی له‌ شارۆچكه‌كه‌ رووی نه‌داوه‌.

© 2017 Hawler