نیسان 02, 2020

ئه‌سغه‌ر پاشاپورفه‌رمانده‌یه‌كی ئێرانیە له‌ سووریا كوژرا

ئه‌سغه‌ر پاشاپور كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا كوژرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران "iribnews"، ئه‌سغه‌ر پاشاپور دوێنێ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكدا دژبه‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ حه‌له‌ب كوژراوه‌.

ئه‌سغه‌ر پاشاپور به‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی قاسم سوله‌یمانی داده‌نرێت كه‌ مانگی رابردوو له‌ هێرشێكی ئه‌مریكادا له‌ عێراق كوژرا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی له‌ میدیای ئێراندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریادا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی ئێران كوژراون .

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 04 شوبات 2020 08:05
© 2017 Hawler