کانونی یەکەم 12, 2018

"شه‌ش ڕۆژە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئێران دەهەژێنێت"

لە چەند مانگی ڕابردوودا خەڵکی زۆربەی ناوچەکانی ئێران لە ترسی بوومەلەرزە دەهاتنە سەر شەقامەکان، بەڵام ئەوە شه‌شه‌مین ڕۆژە خەڵکی زۆربەی شارەکانی ئێران دژ بە "نادادپەروەری" و "دیکتاتۆریەت" ڕژوانەتە سەر شەقەمەکان. لە چەند شارێک تێهەڵچوون لە نێوان خۆپێشاندەر و هێزە ئەمنییەداکان هەبووە و قوربانیشی لێ کەوتووەتەوە.

چوار ڕۆژ لەمەوبەر سەرەتای خۆپێشاندانەکان لە شاری مەشهەدەوە دەستی پێ کرد. بەشێک لەو خەڵکەی لە لایەن بەرپرسانەوە دەستیان بەسەر پشکە بانکییەکاندا گیرابوو، ڕژانە سەرشەقامەکان. سەرەتا دروشمەکان دژ بە نەبوونی "دادپەورەی" و "گەندەڵی" بوون، بەڵام دواتر تەواوی سیستەمی دەستەڵاتداریەتیی ئێران خرایە ژێر پرسیار و خۆپێشاندەران داوای

ڕووخانیان کرد.
خۆپێشاندانەکان وەک ئاگری پوش تەشەنەی سەند و ڕۆژێک دواتر چەند ناوچە و شاری دیکەی ئێرانی گرتەوە و لە سێیەم ڕۆژدا بەشێک لە خەڵکی تارانیش هاتنە سەرشەقامەکان. لەو چەند ڕۆژەدا چەندین فەرمانگەی حکوومی لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە ئاگری تێبەردرا و تێکهەڵچوون لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووی دا. بەرپرسانی ئێرانی پشتڕاستیان کردووەتەوە لە خۆپێشاندان و تێکهەڵچوونەکەی دوێنێی شاری (درود)ی سەر بە پاریزگای (لوڕستان) دوو خۆپێشاندەر گیانیان لەدەست داوە.

دیسان بوومەلەرزە لە کرماشانی دایەوە
لە دووەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکاندا، بەشێکی خەڵکی کرماشان هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمی دژ بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، (عەلی خامنەیی) و بۆ ڕووخانی دەستەڵاتداریەتیی

حکوومەتی تاران بەرز کرایەوە.
کرماشان بوو بە یەکەم شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆپێشاندانی لێ کرا و دواتر شارەکانی دیکەش دەستیان پێ کرد. شایەتانی ڕووداوەکان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایان کردووە کە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ملیتاریزە کراون و تەنانەت تانک لە نێو شەقامی چەند شارێکی کوردستان جێگیر کراون.

دوێنێ و ئەمڕۆ (شەممە و یەکشەممە)، چوار حزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند بەیاننامەیەکدا پشتگیریی خۆیان لەو خۆپێشاندانانە دووپات کردەوە.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئازادکردنی

دەستگیرکراوەکان، گوشار بۆ دەستەڵاتداریەتیی تاران بێنن.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)یش ئەوە بە "ناڕاست" دەزانێ کە هەندێ لایەن خۆپێشاندانەکانیان بە هۆکاری ئابووری بەستووەتەوە. هاوکات ئەو حزبە پشتگیری لە داوای خۆپێشاندەران دەکات.
حزبی دیموکراتی کوردستانیش داوای پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ناوخۆی ئێران دەکات. لە بەیاننامەی ئەو حزبەدا داوای یەکگرتوویی و یەکڕیزیی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کراوە.

ناسنامەی دروشمەکان
نۆ ساڵ لەمەوبەر هەر لەو ڕۆژانەدا، خۆپێشاندانی بەرفراوان شارە گەورەکانی ئێرانی گرتەوە. لەو ساڵەدا زۆربەی خۆپێشاندەران قوتابیی زانکۆ بوون و دروشمەکان لە پێناو چاکسازیی وڵات و

ڕەخنەیی بوون، بەڵام لە خۆپێشاندانەکانی ئەمساڵدا چیرۆکەکە بە شێوەیەکی دیکەیە.
(ئیلان بێرمەن)، جێگری سەرۆکی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئەمەریکا بۆ سیاسەتی دەرەوە، پێی وایە "خۆپێشاندانەکانی ئێران گەورەترن لە کێشەی دارایی و بژێویی خەڵک."
دروشمی خۆپێشاندەران بۆ دوو دەستە دابەش کراون، یەکەمیان ئەو درووشمانەن کە ڕەخنەی لە سیاسەتی گشتیی دەستەڵاتدارانی تاران دەگرن و دووەمیش دروشمی ڕووخێنەرن، کە

تەنانەت داوای چوونە دەرەوەی (عەلی خامنەیی) لە ئێران دەکەن.
بەشێکی دروشمەکان ئەوانەن "نە غەزە، نە لوبنان، گیانم بە فیدای ئێران" و "واز لە سوریا بێنن و بیر لە ژیانی ئێمە بکەنەوە". زۆربەی خەڵکی ئێران گلەییی ئەوەیان هەیە کە حکوومەتەکەیان

لەبەر سوریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی خۆیانیان لەبیر کردووە.
بە پێی لێدوانە نافەرمییەکان، ئێران لە ماوەی حەوت ساڵەی شەڕی سووریادا، نزیک بە ٥٠ ملیار دۆلاری لەو وڵاتە خەرج کردووە و ئەمەش ناڕەزایی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.
هەندێ دروشمی دیکە بە تەواوی دەستەڵاتداریەتیی ئێرانیان خستووەتە ژێر پرسیار، بۆ نموونە "نەمان بۆ دیکتاتۆر"، "نەمانی بۆ خامنەیی" و "خامنەیی شەرم بکە و وڵات بەجێ بێڵە".

پشتگیریی نێودەوڵەتی
بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر بەخێرایی هاتنە سەر خەت و پشتیوانییان لە داوای خۆپێشاندەران کرد.
(دۆناڵد ترامپ)، سەرۆکی ئەمەریکا دوو جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، خۆپێشاندنی خەڵکی ئێرانی بە ئاشتیخوازانە ناو هێناوە و دەڵێت: "لە کۆتاییدا خەڵکی ئێران تێگەیشتن لەو

دەستەڵاتەی ئێران کە پارە و سامانیان بۆ پاڵپشتیی تیرۆریستان بەهەدەر دراوە.
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها نووسیویەتی: "حکوومەتی ئێران دەبێ ڕێز لە مافی خەڵک بگرێ، لەوانە ئازادیی ڕادەربڕینیان و ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری ئێران دەکات." وەزارەتی دەرەوە و چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکاش پشتیوانیی خۆیانیان بۆ داواکارییەکانی خۆپێشاندەران دەربڕیوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، (بۆریس جانسۆن)یش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا نووسیویەتی: "بە نیگەرانییەوە چاودێریی دۆخی ئێران دەکەین، بێگومان پێویستە خەڵک مافی خۆپێشاندانی

ئاشتیانەی هەبێت."
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی کەنەداش لە بەیاننامەیەکدا پێشوازیی لە "خۆپێشاندانی ئاشتییانە" کرد و ڕایگەیاند کە پشتگیری لە "مافە بنچینەییەکانی خەڵکی ئێران و لەوانەش مافی ئازادیی ڕادەربڕین" دەکات.
KDP.info

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
© 2017 Hawler