شوبات 27, 2020

بە هۆی داخستنی ئەنتەرنێتەوە عێراق زۆرترین زیانی بەركەوتووە

ماڵپەرێكی جیهانی تایبەت بە تەكنۆلۆژیان تازەترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردۆتەوە لەسەر ئەو وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بە هۆی داخستنی ئەنتەرنێتەوە، لە راپۆرتەكەدا ناوی وڵاتی عێراق لە وڵاتە یەكەمەكانی جیهان ناوی هاتووە كە زۆرترین زیانی دارایی بە هۆی داخستنی ئەنتەرنێتەوە بەركەوتووە

ماڵپەری Top10VPN. نووسیوییەتی ساڵی 2019 داخستنی ئەنتەرنێت لە وڵاتانی جیهاندا بە شێوەیەكی بەربڵاوبوو، كە هۆكارەكەشی بە هۆی بارودۆخە ناسەقامگیرە بووە كە بەسەر بەشێك لە ولاتانی جیهاندا هات . بە تایبەت لە هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2019 وەستانی ئەنتەرنێت گەیشتە 18000 كاتژمێر.
ماڵپەرەكە پێی وایە وەستانی ئەنتەرنێت بە بۆ ماوەیەكی زۆر لە ساڵی 2019 زۆرتربووە بەرارود لەگەڵ ساڵەكانی پێشووتردا، بە پێی ئەو ئامارەی كە ماڵپەرەكەی بڵاوی كردۆتەوە بڕی ڕاوەستانی ئەنتەرنێت لە ساڵی 2019 بە ڕێژەی 235 % زیاتر بووە بە بەروارد لەگەڵ ساڵانی 2015 و 2016
یەكێكیش لەو ئەپانەی كە زۆرترین زیانی پێكەوتووە ( واتساب) بووە، تێكرای وەستانی ئەو ئەپە لە وڵاتانی جیهاندا گەیشتۆتە 6236 كاتژمێر، هۆكارەكەیش ئەوەی ئەو ئەپە لە سەر ئاستی جیهاندا زۆرترینی یوزەری هەیە، لە وڵاتانیشدا زۆرترین چالاكی سیاسی پێ ئەنجام دەدرێت.
(سامویل وودهامز) كە شارەزایەكی بواری تۆڕەكانی ئەنتەرنێتە لە جیهاندا قسەی بۆ ئەو ماڵپەرە كردووە دەڵێت: ساڵی 2019 جیاواز لە ساڵەكانی دیكە ئەنتەرنێت ڕووبەرووی زۆرترین كێشە و داخستن بوویەوە لەسەر ئاستی جیهاندا، هۆكارەكەیشی هەموو بۆ ئەوەی كە جمووجۆلێكی سیاسی زۆر لە جیهاندا هەبووە .
بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی كە كە ئەو ماڵپەرە كردوویەتی لە ساڵی 2019 لە 21 وڵاتدا بۆ ماوەی 121 جار جار ئەنتەرنێت وەستێنرا، ئەمەش لە ڕووی ئابوورییەوە زیانێكی زۆری هەبووە كە مەزەندە دەكرێت كە كوی گشتی ئەو زیانانەیش بگاتە 8 ملیار دۆلار لەسەرانسەری جیهاندا. هەروەها ئەم ماڵپەرە پێی وایە داخستنی ئەنتەرنێت نەك لە ڕووی ئابوورییەوە زیانی هەبووە، زیانێكی دیكەی ئەوەیە كە پرۆسەی دیمۆكراتی و مافی مرۆڤ لە جیهاندا بەرەو دوواوە برد.
سەبارەت بەو وڵاتانەی كە زۆرترین زیانی ئابووریان بە هۆی داخستنی ئەنتەرنێت پێگەیشتووە، ماڵپەرەكە ناوی عێراقی هێناوە كە لە ڕووی ئابووری زیانی زۆری بۆ وڵاتەكە هەبووە، چونكە كاریگەرییەكی خراپی لەسەر سیستەمی بانكی ئەو وڵاتە هەبووە، لە دوای عێراقیش هەریەك لە وڵاتان سودان و هندستان و فەنزیولا و ئێران دێن.

 

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler