تشرینی یەکەم 16, 2019

ئەردۆگان بڕیاری ئۆپەراسیۆنی عەفرینی دەركرد

سایتێكی نزیك لە ئاكپارتی بڵاوی كردوەتەوە، كە رەجەب تەییب ئەردۆگان بڕیاری داوە ئامادەكاری بە پەلە بكەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بۆ عەفرین و دەركردنی یەپەگە لەو شارە.

ئیبراهیم ئەردۆغان سەرنووسەری ماڵپەڕی (خەبەر 7) كە لە ئاكپارتییەوە نزیكە، لە نووسینێكدا ئاشكرای كردوە ئەردۆگان بڕیاری داوە ئامادەكاری تەواو بكەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی گەورە

بۆ ئەو ناوچانەی یەپەگەی لێیە و سەرەتایش لە عەفرینەوە دەست پێ دەكات.
نووسەر باس لە ئامادەكارییەكانی سوپای توركیا دەكات و، ئاشكرای دەكات ئۆپەراسیۆنەكە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ئەنجام دەدرێت و هەزاران سەربازی توركیاش لە ئامادەكاری داین بۆ ئەو

ئۆپەراسیۆنە.
ئەو دەنووسێت: "لە سنووری هەتایەوە بۆ كیلیس و لەوێشەوە بۆ شەرناخ و تەواوی سنوورەكان بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كراوە و بە هەزاران سەربازیش بە چەكی قورسەوە لەوێ ئامادەن بۆ ئەوەی

فەرمانیان پێ بكرێت بۆ چوونە ناو عەفرین و دەركردنی یەپەگە لەو شارە. دەكرێت بڵێین ئامادەكارییەكان تەواو بوە و تەنیا فەرمانی دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆن ماوە".
ئەو نووسەرە ئاماژە دەدات لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ئیدی كۆتایی بە یەپەگە دێت لە رۆژئاوا و ترسی ئەوان لەسەر توركیا نامێنێت.
ئەم هەواڵەیش لە كاتێكدایە، كە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە هەفتەی رابردوو ئەمریكا 20 كامیۆنی تر چەكی بۆ یەپەگە ناردوە بۆ رۆژئاوا.

 

© 2017 Hawler