ئاب 17, 2018

هاووڵاتیانی توركیا لە سۆسیال میدیا: ئیتر بەسە سەربازەكانمان لە عەفرین بە كوشت مەدەن

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگای سەربازی توركیا وەكو خوی هەمیشەیی خۆی، ئاماری چەكدارە كوژراوەكانی یەپەگەی بڵاوكردەوە و، ئاشكرای كرد زیاتر لە 3 هەزار چەكداری یەپەگە لە ماوەی 50 رۆژی شەڕدا كوژراوە، بەڵام هاووڵاتیانی توركیا هێرش دەكەنە سەر دەزگای سەربازی.
لە سۆسیال میدیا، بە سەدان هاووڵاتی توركیا، داوا دەكەن توركیا ئۆپەراسیۆنی عەفرین رابگرێت و هیچی تر سەربازی تورك بە كوشت نەدات.
رەئووف توكساڤول، لە پێگەی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی "وا بۆ 51 رۆژ دەچێت ئۆپەراسیۆنی عەفرینتان دەست پێكردوە، ئەی بۆ دروتان كرد وتتان بە هەفتەیەك كۆتایی پێ دێنێن و نایەڵین هیچ سەربازێك بكوژرێت و هیچ هاووڵاتییەكی سڤیلیش بكوژرێت. ئێوە رۆژ بە رۆژ درۆیەكانتان گەورەتر دەبێت، ئیتر بەسە و سەربازەكانمان بە كوشت مەدەن".
هاووڵاتیەكی تر بە ناوی مزەیەن ئۆغمەن، لە تویتەر پۆستێكی مردوە و، ئاماژە دەدات كە ئەوانیش حەز دەكەن تیرۆرستان بڕۆن و نەیەنەوە، بەڵام داوا دەكات كە ئیتر ئاكپارتیش بڕوات و نەیەتەوە، چونكە سەربازی تورك لە عەفرین بە كوشت دەدات.
توركیا ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەشارێتەوە، بەڵام بە گوێرەی ئەو ئامارەی \ەزگای سەربازی توركیا بڵاوی كردوەتەوە، نزیكە 50 سەرباز كوژراوە

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.