تشرینی یەکەم 14, 2019

رێكخراوی یونسێف: 150 ملیۆن منداڵی كچ تەمەنیان بەر لەوەی بگاتە 18 بە شوو دەدرێن

رێكخراوی یونسێف، لە راپۆرتێكدا بارودۆخی منداڵانی جیهان دەخاتە روو و، ئاشكرای دەكات لە تەواوی دنیادا 150 ملیۆن منداڵی كچ تەمەنیان بەر لەوەی بگاتە 18 ساڵ بە شوو دەدرێن. هەروەها 5 ملیۆن منداڵیش بە هۆی خراپی باری تەندروسیان بەر لەوەی تەمەنیان بگاتە 5 ساڵی دەمرن.
لە راپۆرتەكەدا هاتوە، كە 500 ملیۆن منداڵ پێویستیان بەوەیە گەشەیان پێ بدرێت و چاودێری بكرێن تا ببنەوە بە منداڵی ئاسایی، هەروەها لە 67 وڵاتی دنیادا منداڵان وەكو پێویست لەرووی تەندروستییەوە چاودێری ناكرێن.
رێكخراوی یونسێف، لە راپۆرتەكەدا پێشبینی خۆی بۆ ساڵی 2018 تا 2010خستوەتە روو، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1. لە 2018 تا 2030 جگە لەو ژمارەیەی لە سەرەوە ئاماژەی بۆ كراوە، 10 ملیۆن منداڵی تر بە هۆی خراپی باری تەندروستیان و رێگە نەگرتن لە خراپی تەندروستیان، بەر لەوەی تەمەنیان بگاتە 5 ساڵ دەمرن.
2. 31 ملیۆن منداڵ، بە هۆی ئەوەی بە شێوەیەك رێكو پێك و گونجاو نانیان نادرێتێ، وەكو پێویست گەشە ناكەن.
3. 22 ملیۆن منداڵ بەر لەوەی بچنە بەر خوێندنی سەرەتایی، ناتوانن سوود لە قوتابخانە وەربگرن.

© 2017 Hawler