ئاب 19, 2019

‌لەسەر داوای ترەمپ لەكۆتایی ئەمساڵدا مانۆڕی سەربازی لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

سوپای رووسیا موشكێكی نوێی به‌ناوی خه‌نجه‌ر درووستكردووه‌ كه‌ به‌ تازه‌یی قۆناغه‌كانی تاقیكاریی تێپه‌ڕاندووه‌ و خێراییه‌كه‌ی 10 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه‌، به‌گوێره‌ی وته‌ی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ش، سیسته‌مه‌كانی رادار توانای هه‌ڵگرتنی شوێنی پێی ئه‌م موشه‌كه‌یان نییه.

بەپێی بی بی سی، پۆتین ئەم موشەکەی بە یەکێك لەبەهێزترین چەکەکان دادەنێت کە لەهێزی ناوەکی دروستکراوە، و لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە بەکاردەهێندرێت.
هەروەها، خێرایی ئەم موشەکە ١٠هێندەی دەنگ خێراترەو دەتوانێت لەکاتێکی کەمدا شوێنی مەبەست بپێكێت بەپێی شێوازەی بەکارهێنانەکەی. ‌
موشه‌كی سه‌روو ده‌نگی " كینژاڵ " كه‌ ناوه‌كه‌ی به‌ مانای خه‌نجه‌ره‌، له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسیاوه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری میگی 31ـی سوپای رووسیاوه‌ ئاراسته‌ی ئامانجی له‌ پێشوو دیاریكراو كراوه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتوویی پێكاویه‌تیی.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ موشه‌كی زۆر خێرای خه‌نجه‌ر به‌ مه‌به‌ستی ئاراسته‌كران به‌ره‌و ئامانجی زه‌مینی و ده‌ریایی دیزاین كراوه.
ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی چەكی نوێی داهێناوەو لەنێو ئەو چەكانەدا، مووشەكی مەودا بێسنوور و ئاڕاستەكراو و هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمی هەیە، كە "لە لایەن سیستمەكانی بەرگریی مووشەكییەوە رێگرییان لێناكرێت".
لەوتارێكیدا بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی فیدراڵی روسیا پۆتین رایگەیاند، "دەستەواژەكانی نێو بەڵگەنامەی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەتۆمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جێگای نیگەرانییە".
ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی تەنها بۆ مەبەستی بەرگری چەكی ئەتۆمیی پێشخستووە، "ئەگەر هێرشێكی ئەتۆمی بۆ سەر ئێمە یان هاوپەیمانەكان ئەنجامبدرێت، دەستبەجێ بەرپەرچی دەدرێتەوە".
پۆتین رونیشیكردەوە، "درۆنێكی ژێر دەریاییان داهێناوە كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیی هەیە، لەڕێگەی ئەو درۆنەوە كە خێراییەكی زۆری هەیە، دەتوانرێت كەشتیی فڕۆكە هەڵگر و پێكهاتەكانی بەرگریی كەناراوەكان بكرێتە ئامانج، ئەو درۆنە توانای بڕینی نێوان كیشوەرەكانی هەیە، لەلایەن رادارەكانەوە دەستنیشان ناكرێت".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، "لەنێو ئەو چەكانەدا، مووشەكی دووریی بێسنوور و ئاڕاستەكراو و هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمی هەیە، كە لەلایەن سیستمەكانی بەرگریی مووشەكییەوە رێگرییان لێناكرێت".
وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش رایگەیاند، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ لەكۆتایی ئەمساڵدا مانۆڕی سەربازی لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانۆڕەكەدا تانك تێیدا بەشدار نابێت، بەهۆی ئەوەی بوونی تانك زیان لە شەقامەكانی واشنتۆن دەگەیەنێت و "جەخت لەسەر بەهای ئازادییەكان دەكرێتەوە".
مانۆڕە سەربازییەكە لە كۆشكی سپی تاوەكو دەوروبەری باڵەخانەی كۆنگرێس بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی لە ئەمەریكا بەكارێكی دەگمەن هەژماردەكرێت، دواینجار ساڵی 1991 بوو كە هێزەكانی ئەمەریكا مانۆڕیان ئەنجامدا لەواشنتۆن، دوای ئەوەی لەشەڕی ئازادكردنی كوەیت گەڕانەوە.
ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا له‌كاتی وتاردان له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا متمانه‌ی به‌ هاوڵاتییانی رووسیا به‌خشیی كه‌ موشه‌كی كینژاڵ خێراییه‌كه‌ی ده‌ ئه‌ونده‌ی خێرایی ده‌نگه‌ و له‌ توانایدایه‌ كه‌ هێزی سه‌رجه‌م قه‌ڵغانه‌ موشه‌كییه‌كانی جیهان پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها پۆتین له‌ هه‌مان وتاردا وتیشی كه‌ ئه‌و موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌ زۆر خێرایه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری سیستمی قه‌ڵغانی موشه‌كیی ئه‌مریكاش ببێته‌وه‌.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ئۆکرانیا داوای کڕینی ٢١٠ موشەک و ٣١ هاوێژەری زیرەکی جۆری جاڤیڵین لە ئەمریکا کردووە، ڕەزامەندی دراوە بە فرۆشتنی ئەو چەکانە بەو وڵاتە بە بەهای ٤٧ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە هاوکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا دەکات لە ڕێگەی دابینکردنی ئارامی ناوخۆی لە ناو ئۆکرانیادا.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات، پوتین لە وتارێکیدا نمایشی هێزی ئەتۆمی وڵاتەکەی کرد و وەک هەڕەشەیەک لە ئەمریکا و ڕۆژئاوا لێکدرایەوە و کاردانەوەی ئەو وڵاتانەی لێکەوتەوە.
کێشەی ئۆکرانیا یەکێکە لەو کێشانەی لە ناوچەی بەلقان دروستبوو لەدوای ئەوەی ناوچەی قڕم لە لایەن ڕوسیاوە دەستیبەسەردا گیرا و لە ئێستادا بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی ئۆکرانیا بە هاوکاری ڕوسیا دژی حکومەتی کییەف کە هاوپەیمانی ئەمریکایە شەڕ دەکەن

 

لوقمان مستەفا - هەولێر.

© 2017 Hawler