حوزەیران 23, 2018

بڕیاره‌ سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی کۆریای باکوور کۆبێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كە رێككەوتنی ئەمەریكا لەگەڵ كۆریای باكوور كاریگەرییەكی زۆر ئەرێنی دەبێت بۆ جیهان. مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش، ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌ی هیچ ئیمتیازێكی نه‌داوه‌ به‌ كۆریای باكوور بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ سه‌ر مێزی دانووستان تا سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات"نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵی خۆی بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور نیشاندا کە بڕیارە لە مانگی ئایاری داھاتوودا، ئەنجام بدرێت.

ترەمپ لە تویتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە گەر رێككەوتن لەگەڵ كۆریای باكووردا تەواو ببێت، ئەوا سودی بۆ هەموو جیهان دەبێت،
لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور، ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە داهاتوودا كات و شوێنی ئەو كۆبوونەوەیە دیاریی دەكرێت. ترمپ راشیگەیاند: "ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکووردا بکرێت ئەوا ڕێککەوتنێکی "زۆر باش" دەبێت بۆ جیهان و پێویستە کات و شوێنیش دیاری بکرێت".
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نادات هەتا هەنگاو و بڕیاری کرداری لەلایەن کۆریای باکوورەوە نەدرێت. .
سارا ساندەرس وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکدا وتی: "ئەگەر کۆریای باکوور واز لە چەکی ئەتۆمی بهێنێت هەنگاوێکی گەورەیە و تەواوی جیهان سەلامەت دەبێت".
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ڕازیبووە لەگەڵ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوردا کۆببێتەوە، هاوکات کۆبوونەوە بە نێوەندگیری کۆریای باشوورە و پێدەچێت مانگی ئایاری داهاتوو ئەنجام بدرێت.
چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: بڕیاره‌ سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی کۆریای باکوور کۆبێتەوە.
هاوكات کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور بەڵێنیداوە، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا پرۆگرامی موشه‌كی و ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێرێت و له‌ قۆناغی دووه‌مدا كۆتایی به‌ كاركردن بینێت هه‌ر دوو سێكته‌ره‌كانی پرۆگرامی‌ موشه‌كی و ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی.
چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور لە دەرەوەی کۆشکی سپی و بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئەم لێدوانەی دا رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا نه‌رمی نواندوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ چاوی به‌ سه‌رۆكی كۆریای باكوور بکەوێت.
ئەم هه‌وڵه‌ دوای ئه‌و داوایه‌ی ئەوەی کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی کۆریای باکوور دێت كه‌ بە فەڕمی و لە نامەیەکدا، پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا کردووە كه‌ لەڕێی چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور نامەکەی پێگەیاندووە.
چۆنگ وتیشی: مەشقە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور لە مانگی چواردا ئەنجام دەدرێن و سه‌رۆكی كۆریای باكووریش ده‌ڵێت: تێگه‌یشتی ئه‌رێنی هه‌یه‌ بۆ پێویست بوونی ئه‌و جۆره‌ مه‌شقه‌ سه‌ربازیانه.
ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵە بە کۆبوونەوەکەی نێوان ترەمپ و کیم جۆن ئون. ئاماژەی بەوەشکردووە "گوتێرێس پشتیوانی لە گشت ئەو ھەوڵانە دەکات کە بە ئامانجی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا، خراونەتەگەڕ.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش، ده‌ڵێت: "وڵاته‌كه‌ی هیچ ئیمتیازێكی نه‌داوه‌ به‌ كۆریای باكوور بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ سه‌ر مێزی دانووستان تا سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات. پێنس،له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام زه‌ختی كردووه‌ته‌ سه‌ر رێبه‌ری كۆریای باكوور و بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌لایه‌ن رێبه‌ری كۆریای باكووره‌وه‌ بۆ گفتوگۆ، نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ درووستبوونی ستراتیژییه‌تی دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر په‌راوێز خستن و گۆشه‌گیر كردنی كۆریای باكوور.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌واڵی دیداری كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور بۆ دیداری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ و پێشوازی ترامپ له‌و بانگهێشته‌ بڵاوكرایه‌وه‌، ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامی ئه‌م دیداره‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
ترەمپ،ئەوەیشی خستۆتە ڕوو: "کۆریای باکوور لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧وە هیچ تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ئەنجام نەداوە و بەڵێنیشی داوە لەمیانی کۆبوونەوەکانماندا ئەنجامی نەدات".
هەروەها وتیشی، قسەی لەگەڵ شینزو ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کردووە و بە پەرۆش بووە لەبارەی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور
ترەمپ پێشتریش ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکوور بەردەوامە و ئەگەر ئەنجامبدرێت ئەوا ڕێککەوتنێکی زۆر باش دەبێت

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر
.


© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.