
هه‌ولێر
له ڕۆژئاوای دیس مۆنیسی ئه‌مریكا له ئه‌نجامی بارینی به‌فرێكی زۆر و به‌ستانی ڕێگایه‌كی خێرای ئه‌و شاره 50 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگر خۆیان به‌یه‌كدیدا كێشا ،به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین بریندار بوون.
هه‌وره‌ها هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماو سۆڵه‌یه زیاتر له چه‌ند كاتژمێرێك ڕێگاكانی خێرایی دیس مۆنیس داخران و دواتر تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی به‌فر گه‌یشتنه ئه‌و رێگایه و ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانیان به ڕووی شۆفێراندا كرده‌وه.