کانونی دووەم 17, 2021

هۆنگ کۆنگ چۆن بەڕێوە دەبرێت؟

هۆنگ کۆنگ لە یەکی تەمموزی ساڵی (١٩٩٧) دا لەلایەن بەریتانیاوە ڕادەستی چین کرایەوە کە نزیکەی سەدوپەنجا ساڵ لەبن کۆنتڕۆڵی حوکمی بەریتانیادا بوو.

لەکاتێکدا هۆنگ کۆنگ بەشێکە لە چین، بەڵام هەرێمەکە شێوەیەکی تایبەتی بەڕێوەبردنی هەیە و ئۆتۆنۆمیەکی لەئاستی باڵادا پەیڕەو دەکات، لەنێو یەک وڵاتدان بەڵام دوو سیستەمیان هەیە.

یاسای بنچینەیی چیە؟
یاسای بنچینەیی – دەستوورێکی بچوکی هۆنگ کۆنگە و، کە بەیاسا یەک وڵات و دوو سیستەمی بەڕوونی لەناو دۆکیومێنتی یاسای بنچینەییدا ئاماژەی پێکراوە.
لەو ڕۆژەوەی حوکمی بەریتانیا لەوێ کۆتایی پێهاتوە یاسای بنچینەیی ئیشی پێدەکرێ و، هەرێمی هۆنگ کۆنگ بۆ چین گەڕێندراوەتەوە. دیارە ئەو ڕێکەوتنە تەنها بۆ پەنجا ساڵ لەئیشدادەبێ و، دوایی نازانرێ شێوەی بەڕێوەبردنی هۆنگ کۆنگ چۆن دەبێت.
یاسای بنچینەیی پارێزگاری مافەکان دەکات لەوانە ئازادییەکان، ئازادی قسەکردن.
هۆنگ کۆنگ سەرۆکێکی هەیە کە پێی دەڵێن سەرۆکی بەڕێوەبەری هۆنگ کۆنگ لەشێوەی سەرۆکی حکومەتدایە، ئەو پاڵپشتی لە دەستەی دامەزرێنەری ڕاوێژکاری کە پێی دەڵێن ئەنجومەنی بەڕێوەبەری وەردەگرێ.
سەرۆکی بەڕێوەبەری بەرپرسە لەجێبەجێکردنی یاسای بنچینەیی و، ئیمزاکردنی یاسا و پرۆژەکان و بودجە و، بڵاوکردنەوەی یاساکان و ئاشکراکردنی جێبەجێکردنیان و، هەروەها دەرکردنی فەرمانی بەڕێوبەری.
هۆنگ کۆنگ دوو سیستەمی نوێنەرایەتی بچوکی هەیە، یەکیان ئەنجومەنی یاسادانان و، ئەوی دیکەیان ئەنجومەنی شارەوانیەکان، هەروەها لەگەڵ سیستەمی دادوەری سەربەخۆدا.

چۆن سەرۆک هەڵدەبژێردرێت؟
سەرۆکی بەڕێوەبەری لەلایەن کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانەوە کە بریتین لە (١٢٠٠) کەس هەڵدەبژێردرێت، ئەو (١٢٠٠) کەسەش لەسێکتەری جۆراوجۆری جیاوازەوە دەستنیشاندەکرێن کە بەتەنها ئەوانە نزیکەی (٦%) هەڵبژێردراوەکانن.

ئەنجومەنی یاسادانانی هۆنگ کۆنگ:
(لێگ‌کۆ) ئەنجومەنی یاسادانی هۆنگ کۆنگ یاسای لێ دروستدەکرێ و لێی چاککدەکرێ، کە لە (٧٠) کورسی پێک هاتوە. (٣٥) کورسیان ڕاستەخۆ لەلایەن خەڵکەوە لەپێنج ناوچەی هۆنگ کۆنگ هەڵدەبژێردرێن. وە (٣٠) کورسیشیان نوێنەرایەتی ناوەندەکانی کارکردن دەکەن و ئەوانە لەلایەن گروپی بچوکەوە دەنگیان پێدەدرێ کە نوێنەرایەتی بازرگانیەکان و، بانکیەکان و، بازرگانیەکان و، شوێنە مێژوییەکان و بەرژوەندییە تایبەتیەکان دەکەن، ئەو سێکتەرانە بەزۆری لە چین نزیکن.
وە پێنج ئەنجومەنی شارەوانیەکانیش لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن و لە (لێگ‌کۆ) دادەنیشن، کە کۆی گشتی هەموو ئەوانە پێکەوە دەکاتە (٧٠) کورسی ئەنجومەنی یاسادانان.

ئەنجومەنی شارەوانیەکانی هۆنگ کۆنگ چۆن ئیش دەکات؟
هەر (١٨) ناوچەکەی هۆنگ کۆنگ ئەنجومەنێکی شارەوانی خۆی هەیە و، ئەنجومەنی شارەوانیەکان لە هۆنگ کۆنگ دەسەڵاتێکی ڕاستەقینەی کەمیان هەیە، ئەوان زیاتر ڕاوێژکارین لەوەی جێبەجێکاری بن.
ئەنجومەنی شارەوانیەکان زیاتر کاریان ڕاوێژکاریە و ئەوان ڕۆڵی چاو و گوێی حکومەت دەبینن لەسەر ئاستی ناوچەییدا، زانیارییەکان لەبارەی خزمەتگوزارییەکان و، چۆنیەتی خەرجیە پێویستیەکان و پرۆژەکان دەگەێننە حکومەت و دەستنیشانی کەموکورتیەکانی ناوچەکانیان دەکەن.
ئەنجومەنی شارەوانیەکان تەنها کەمێک دەرفەتی ئەوەیان هەیە داوای پارە بکەن بۆ باشترکردنی پرۆژەکان لە بواری ژینگەیی و کۆمەڵگایەکان و، ڕۆشنبیریدا.
ئەنجومەنی شارەوانیەکان کە ژمارەیان (١١٧) ئەنجومەن شارەوانیە لەناو کۆمیتەیەکدا کۆدەبنەوە کە تیایدا ئەوانیش بەشێکن لەدەستەی هەڵبژاردنی سەرۆکی بەڕێوەبەری و دەنگی پێدەدەن، وە دەتوانن کاریگەریان هەبێ.
دیارە هەڵبژاردن لە هۆنگ کۆنگ هەر سێ ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێ.

چین چەندە کۆنتڕۆڵی بەسەر هۆنگ کۆنگدا هەیە؟
چین لەڕووی سیاسیەوە کۆنتڕۆڵی زۆری بەسەر هۆنگ کۆنگدا هەیە. لەژێر یاسای بنچینەییدا دادگایەکانی هۆنگ کۆنگ بەرپرسیاریەتیان هەیە لەچوارچێوەی سنوری ئۆتۆنۆمیدا بۆ دیاریکردنی کارەکانی حکومەت و بەیاسایی یان بەنایاسایی دانانیان.
بەڵام پەرلەمانی چین زۆرترین دەسەلاتی گرتۆتەخۆی بەتایبەتی لەبارەی خوێندنەوەی یاسایەکانەوە، وە لەوەتەی هۆنگ کۆنگ ڕادەستی کۆنتڕۆڵی چین کراوەتەوە تائێستا پێنج جار خوێندنەوەیان بۆ یاسایەکانی هۆنگ کۆنگ کردوە، وە لەدوای ئەو خوێندنەوانە ڕەخنەگران چین تۆمەتباردەکەن کە دەیەوێ یاسایەکان لەجیاتی ئەوەی ڕوونتربکاتەوە دەیەوێ لەبەرژوەندی نیشتمانی چیندا گۆڕانکاریان بەسەردابهێنێ.
ئەگەرچی سەرۆکی بەڕێوەبەری هۆنگ کۆنگ بەدەنگی کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵدەبژێردرێت بەڵام لەلایەن چینەوە دیاریدەکرێ و هەروەها چین کۆنتڕۆڵی کاروباری بەرگری و پەیوەندییەکانی هۆنگ کۆنگی کردوە.
لە هۆنگ کۆنگ بەبەردەوامی (پێنج هەزار) سەربازی چینی لێ جێگیرکراون، بەڵام تەنها دەتوانن دەستێوەردان لە بارودۆخی تایبەتدا بکەن. سەربازەکانی چین کاتێک دەستێوەردان لە هۆنگ کۆنگ دەکەنئەگەر چین باری لەناکاوی ڕابگەێنێت یان باری شەڕی نیشتمانی ڕابگەێنێ، یان بۆ مەبەستی فریاگوزاری و کاتی کارەسات و پێویستیەکان داوایان لێبکات.

ئایا ئەو سیستەمەی ئێستا هەتا هەتاییە؟
ئازادییەکان لەناو یاسای بنچینەیی ئێستای هۆنگ کۆنگدا پێچراون و ئیشیان پیدەکرێ، وە هەتا ساڵی (٢٠٤٧) لەکاردا دەبن، بەڵام لەوە بەدواوە ڕوون نیە شێوەی حوکمی هۆنگ کۆنگ چۆن دەبێ.

خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ:
خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە هۆنگ کۆنگ بۆ ماوەی نزیکەی شەش مانگە بەردەوامیان هەیە و بارودۆخەکە جارێ هێوربونەوە و کۆتایی هاتنی پێوەدیارنیە.
سەرەتا خۆپیشاندانەکان لەمانگی حوزەیراندا لەدژی پلانێکی حکومەت بۆ دەرکردنی یاسای ڕادەستکردنەوە بە چین دەستیان پێکرد.
لەسەر یاسایەکە ڕەخنەگران و دیموکراسیخوازان پێیانوابوو ئەوە دەرفەتێکە کە سەربەخۆی دادوەریان لەناودەبات و مەترسی لەسەر ئازادییەکانیان دروستدەکات، دەسەڵاتی چین بەسەریاندا بەرفراوان دەکات.
هەتا ساڵی (١٩٩٧) هۆنگ کۆنگ لەلایەن بەریتانیاوە بەڕێودەبرا بەڵام دواتر درایەوە بەچین بەشێوەی ڕێکخستێکی ( یەک وڵاتی بەڵام دوو سیستەمی)، کە هۆنگ کۆنگیەکان ئۆتۆنۆمی خۆیان هەبێت و پەیڕەوی ئازادییەکانیان بکەن.
ئەگەرچی حکومەت یاسایەکەی کێشایەوە بەڵام خۆپیشاندانەکان هەر بەردەوام بوون و سووربوون لەسەر داواکارییەکانیان، ئەوان داوای پەیڕەوکردنی دیموکراسی تەواوەتی لە هۆنگ کۆنگ دەکەن.
یاسای ڕادەستکردنەوە دەسەڵات دەداتە چین کە تاوانکاران لەژێر بارودۆخی تایبەتدا بگەڕێندرێنەوە بۆ چین و لەوێ دادگایی بکرێن، بەڵام هۆنگ کۆنگیەکان ترسیان هەیە لەچین دادگایی و چارەسەریەکان نادادوەری بن و، هەروەها پێیانوایە چین لەو ڕێگایەوە کاریگەری زیاتر بەسەر هۆنگ کۆنگەکەوە دروستدەکات کە لەو پەنایەوە چالاکوانان و ئازادیخوازانیش دەستگیردەکات.
پێکهەڵپژانەکانی نێوان خۆپیشاندەران، چالاکوانان و پۆلیس گۆڕاون بۆ توندوتیژی، زۆر لەچالاکوانان دەستگیرکراون.
لەسەرەکیترین داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بریتین لە خۆپیشاندەران بە گێرەشێوێن نەناسێنرێن و، ئاسایشی گیراوان پارێزراوبێ و، لێکۆڵینەوە لە توندوتیژیەکانی پۆلیس بکرێ و، کێشانەوەی یاسای ڕادەستکردنەوە.
تائێستا داواکارییەکی خۆپیشاندەران لەسەر کێشانەوەی یاسای ڕادەستکردنەوە هاتۆتەدی و لەلایەن حکومەتەوە هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

© 2017 Hawler