کانونی دووەم 17, 2021

گەنجترین سەرۆك وەزیرانی جیهانە

سانا مارین وەزیری گواستنەوەی فینلەندا، لە لایەن پارتی سۆسیال دیموكرات و چەند پارتێكی تر كە حكوومەتی هاوپەیمانیان پێكهێناوە، بە سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرا، بەمەش لە مێژووی فینلەندادا بۆ یەكەمجارە سەرۆك وەزیرانیان بەو رادەیە گەنج بێت، كە ٣٤ ساڵانە.

سانا لەناو ٥ پارتی براوەی هەڵبژاردن، توانی ركابەری لەگەڵ ٤ ئافرەتی تر بكات و پاشان بۆ خۆی ببیێتە سەرۆك وەزیران، بە گوێرەی زانیارییەكان ئەم كابینەیەی سانا وەكو بەهێزترین كابینە تەماشا دەكرێت، چونكە هاوپەیمانی لە نێوان ٥ پارت دروست بوە.
سانا مارین لەم هەفتەیدا وەكو سەرۆك وەزیران دەست بەكار دەبێت، لە هەمان كاتدا دەبێتە ٣ یەمین ئافرەتی فینلەندا كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتبێت، چونكە پێشتر ٢ ئافرەتی تر پۆستی سەرۆك وەزیرانیان وەرگرتوە.
سانا لە ئێستادا بە گەنجترین سەرۆك وەزیرانی جیهان دادەنرێت و، هیچ سەرۆكێك تەمەنی لەو بچووكتر نییە، بۆیە لە گوتەیەكیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: ”هیچ بە گوێرەی تەمەنم و رەگەزم جموجۆڵم نەكردوە، ئەوەی بە لای منەوە زۆر گرنگە، كاتێك ئەو بەرپرسیارییەتەیان داوە پێم، بتوان بیپارێزم“.

© 2017 Hawler