
هێزی ئاسمانیی سوریا له‌ساڵی ١٩٤٨ دروستکرا، له‌دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆی سوریا له فه‌ره‌نسا.
له‌ساتی سه‌ربه‌خۆیی سوریاوه تاوه‌کو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ، سوپای ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئینشیقاق و کوده‌تا بۆته‌وه، بێگومان هێزی ئاسمانیش بێبهس نیه له‌و ناکۆکیانه.
لێره‌دا باس له چوار فڕۆکه‌وانی جه‌نگی ده‌که‌م، که توانیان به فڕۆکه‌کانیان له سوریا هه‌ڵبێن.
١- ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر تورمانی:
دوای گه‌مارۆدانی که‌مپی ته‌ل زه‌عته‌ری فه‌ڵه‌سـتینیه‌کان له لوبنان له‌لایه‌ن سوپای سوری و هێزه مه‌سیحیه‌کانی لوبنانه‌وه، فه‌رمان به ئه‌حمه‌د تورمانی ده‌کرێت که به فڕۆکه‌که‌ی بۆردومانی که‌مپه‌که بکات، به‌ڵام له‌سه‌ر سنووری لوبنان_سوریا، ئه‌حمه‌د پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ڕووی فڕۆکه‌که‌ی به‌ره‌وه عێراق ده‌سوڕێنێت و هه‌ڵدێت، دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی له عێراق، وه‌کو په‌نابه‌رێکی سیاسی وه‌رده‌گیرێت و به‌فه‌رمانی سه‌دام حوسێن، ئه‌حمه‌د ده‌خرێته نێو ڕیزه‌کانی هێزی ئاسمانیی عێراقه‌وه، تا له ساڵی ٢٠٠١ پله‌که‌ی بۆ لیوای فڕۆکه‌وان به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام دوای ڕووخانی ڕژێم له ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن ملیشیاکانه‌وه ده‌فڕێنرێت و پاشان ده‌کوژرێت.
٢-عه‌بدولعه‌زیز عوبێد:
له‌کۆتایه‌کانی ساڵی ١٩٨٠، کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ری نێو سوپای سوریا، پلان بۆ هه‌وڵێکی کوده‌تا دژی حافز ئه‌سه‌د داده‌ڕێژن، به‌ڵام هه‌رزوو پلانه‌که‌یان له‌لایه‌ن هه‌واڵگیری سوریاوه ئاشکرا ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش وا له عه‌بدولعه‌زیز ده‌کات که به‌زووترین کات هه‌وڵی هه‌ڵاتن له وڵات بدات، بۆیه له به‌ره‌به‌یانی ١٩/٩/١٩٨٠، عه‌بدولعه‌زیز له فڕۆکه‌خانه‌ی خلخلهی سه‌ربازی، فڕۆکه‌که‌ی به‌مه‌به‌ستی مه‌شق هه‌ڵده‌ستێنێت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له فڕین، ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئوردون هه‌ڵدێت و داوای په‌نابه‌ری سیاسی ده‌کات، تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆش چاره‌نووسی عه‌بدولعه‌زیز نادیاره.
٣-به‌سام عه‌دل:
له ١١/١٠/١٩٨٩، به‌سام عه‌دل به فڕۆکه‌که‌ی که له‌جۆری میگ_٢٣ی رووسی بوو، به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵدێت، ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئیسرائیل له‌و کاته‌دا چونکه توانیان ده‌ستیان بگات به نهێنیه‌کانی فڕۆکه‌ی میگ_٢٣.
٤-عه‌قید حه‌سه‌ن مورعی:
له حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٢، حه‌سه‌ن مورعی به فڕۆکه‌یه‌کی جۆری میگ_٢١، به‌ره‌و ئوردون هه‌ڵدێت و له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی حوسێن له‌نزیک سنوور فڕۆکه‌که‌ی ده‌نیشێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ حه‌سه‌ن داوای په‌نابه‌رێتی سیاسی له ئوردون ده‌کات، حکومه‌تی ئوردنیش داواکه‌ی قبوڵ ده‌کات.
کارۆ کاوه مه‌حمود ـ هه‌ولێر