تەمموز 14, 2020

كار بۆ ئازادكردنی دامەزرێنەری ویكیلیكس دەكرێت

كۆمەڵە پزیشكێكی جیهانی نامەیەكیان ئاراستەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كردووە ولە نامەكەدا نووسیویانە كە دۆخی تەندروستیی جۆلیان ئاسانج دامەزرێنەری ویكیلیكس لە مەترسیدایە و لە مەرگ نزیك بووەتەوە.

نامەكە واژووی 60 پزیشكی لەسەرە و ئەم پزیشكانەش هەریەكە و ڕەگەزنامەی وڵاتێكی هەیە تایبەت بە تەندروستیی جولیان ئاسانج، لە نامەكەدا تێیدا نووسراوە ڕەنگە ئاسانج بە هۆی خراپیی تەندروستییەوە لە زینداندا گیانی لەدەست بدات.
پزیشكەكان ئەوەشیان نووسیووە كە بارودۆخی تەندروستیی ئاسانج زۆر خراپە و پێویستە بە زووترین كات لە زیندانەوە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەگەر بەو حاڵەی ئێستا بێت، ڕەنگە نەتوانێ لە داهاتوودا لە دانیشتنەكانی دادگادا ئامادە بێت.
بە پێی زانیارییەكانی میدیاكانی ئەمریكا، ئاسانج لە زینداندا ڕووبەرووی توندوتیژییەكی زۆر بووەتەوە.
پێشتر ئیدارەی ئەمریكا بە شێوەیەكی داواكارییەكی ئاراستەی حكوومەتی بەریتانیا كرد بۆ ڕادەستكردنەوە جولیان ئاسانج دامەزرێنەری ویكیلیكس بە ئەمریكا، كە بە هۆی بڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگانەمە نەێنییانەی لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوی كردنەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا ەێنا.
ئاسانج پێنچ ساڵ بوو مافی مانەوەی سیاسی لە وڵاتی ئیكوادۆر وەرگرتوە و لەناو سەفارەتەكەیاندا ئەژی، بەڵام ئەومافەی لێسەندرایەوە لە لایەن ئیكوادۆرەوە.
رۆژنامە جیهانییەكان نووسیویانە وە‌زیری تە‌كنۆلۆژیا و ڕاگە‌یاندنی وڵاتی ئیكوادۆر ڕایگە‌یاند كە‌ دوای هەڵوە‌شاندنە‌وە‌ی مافی پە‌نابە‌ری سیاسیی جولیان ئاسانج ی دامە‌زرێنە‌ری ویكیلیكس، شەپۆڵێكی گەورەی هێرشی ئە‌لیكترۆنی كراوەتە سە‌ر ئیكوادۆر.
باتریسیو ریل وە‌زیری تە‌كنۆلۆژیا و ڕاگە‌یاندنی ئیكوادۆر لە‌ لێدوانێكی ڕۆژنامە‌وانیدا گوتبوویی لە‌ هەریە‌ك لە‌ وڵاتانی ئە‌مریكا و هۆڵە‌ندا و ئە‌ڵمانیا و بە‌رازیل و رۆمانیا و فە‌رە‌نساوە، هێرشێكی ئە‌لیكترۆنی گە‌ورە‌ لە‌ لایە‌ن ئە‌و دامە‌زراوانە‌ی پە‌یوە‌ندییان هە‌بووە‌ لە‌گە‌ڵ ئاسانج، كراوە‌تە‌ سەر دامە‌زراوە‌ گرنگە‌كانی وڵاتی ئیكوادۆر.
هۆكارە‌ی ئە‌و هێرشە‌ ئە‌لیكترۆنیانە‌ش وە‌ك وە‌زیرە‌كە‌ی ئیكوادۆر ڕوونی كردووەتە‌وە‌، هەڵوە‌شاندنە‌وە‌ی مافی پە‌نابە‌ری سیاسیی دامە‌زرێنە‌ری ویكیلیكسە، كە‌ لە‌لایە‌ن خودی سە‌رۆكی ئیكوادۆرە‌وە‌ بە‌ تۆمە‌تی دە‌ست خستنە‌ ناو كاروباری وڵات و سیخوری مافی پە‌نابە‌رییە‌كە‌ی هەڵوە‌شایە‌وە‌.
ئاسانج لەدایكبووی ٣ی تەممووزی ١٩٧١ لە تاونزڤیل، كوینزلەند. پڕۆگرامسازی كۆمپیوتەری ئوسترالی، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری دەزگای ویكیلیكسە كە لە ساڵی ٢٠٠٦دا دامەزرا. بەھۆی ماڵپەڕی ویكیلیكسەوە چەندین جار تووشی كێشە دەبێتەوە بەتایبەتی لەلایەن حكوومەتی ئەمریكاوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٠ بە مەبەستی گەیاندنی بەڵگەنەماكانی ئەمریكا دەچێتە سوێد و لەوێ دوو كەیسی جیاوازی تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر دووژن دەخرێتە پاڵی و چەندجارێك دادگایی دەكرێت و دواتر حكوومەتی ئیكوادۆر لە كونسوڵخانەكەی خۆی لە لەندەن پەناگەی دەدات. لە ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٩، ئاسانج لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە دەستگیردەكرێت ئەمەش لەدوای ئەوەی لەلایەن كونسوڵخانەی ئیكوادۆرەوە چیتر پەناگە نادرێت.

 

ئاریان دەرگەڵەیی ـ هه‌ولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 05 کانونی یەکەم 2019 05:40
© 2017 Hawler