کانونی یەکەم 13, 2019

ئۆكرانییەكان دەبنە مایەی كێشە بۆ ترامپ

پەرپرسێكی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئۆكراینییەكان ترەمپیان تووشی كێشە كردووە، ئەمەش سەرەتا بە ئاشكراكردنی نامە ئەلیكترۆنیەكانی دیموكراتەكان و دواتریش پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی ترەمپ بۆ سەرۆكی ئۆكراینا.

ریك گێیتس كە كەسێكی نزیكە لە ترەمپ و بەرپرسی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنیشی بووە، لە دانپێدانیدا بەرامبەر ئێف بی ئای گوتوویەتی كە ئۆكراینییەكان وایان كردن نامە ئەلیكترۆنییەكانی دیموكراتەكان بڵاوبكرێنەوە، كارەكانیشیان بە شێوەیەكی وا كردووە كە ڕووسیا تێوەگلاوە.
لە مانگی تەمووزی 2016دا ماڵپەڕی ویكیلیكس ژمارەیەك نامەی ئەلیكترۆنی بڵاو كردەوە كە لە ناو ئیمەیلی تایبەتی دیموكراتەكانی ئەمریكا دزەیان پێكرابوو، لە ناوەرۆكی نامە ئەلیكترۆنییەكاندا چەندین زانیاری هەبوو كە ئەو كات هەرایەكی زۆریان لە میدیاكانی ئەمریكا دروست كرد.
سەرەتا میدیاكانی ئەمریكا، ڕووسیایان تۆمەتبار كرد بەوەی دەستی هەبووە لە هاك كردنی ئیمەیلی دیموكراتەكان، بەڵام ئێستە رۆژنامەكانی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە كە ئۆكراینییەكان ئەم كارەیان كردووە.
بڵاوكردنەوەی ئەو نامە ئەلیكترۆنیانە و پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان ترەمپ و زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، ترەمپیان تووشی هەڵوێستێكی ناخۆش كردووە، چونكە ئێستە گەلەكۆمەكیەكی گەورە لە ناو كۆنگرێسی ئەمریكادا دروست بووە تا لە ڕێگەی ئەو شتانەوە ترەمپ لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە.
هەر لە سەر ئەم دۆسیەیە وا بڕیاریشە جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا لەئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبێت بۆ شایەتی دان لەسەر ترەمپ كە شایەتی دانەكەی بۆڵتن یەكلایكەرەوە دەبێت و كاریگەری لەسەر كۆنگرێسمانە كۆماریەكان دەبێت چونكە بۆڵتن خۆی یەكێكە لەسەركردە بەەێز و پێگەیەكی بەهێزی لە ناو كۆماریەكان هەیە.

 

ئاریان دەرگەڵەیی- هه‌ولێر

© 2017 Hawler