کانونی یەکەم 07, 2019

شەش وڵاتی جیهان خاوەنی كەشتی ژێردەریایی ناوەكین

ڕۆژنامەیەكی بەناوبانگی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە لەسەر ئەو وڵاتانەی كە لە ئێستەدا كەشتی ژێر دەریاییان هەیە كە بە وزەی ناوەكی كاردەكەن.

ڕۆژنامەی (فوربس) نووسیویەتی: "بۆ یەكەمین جار لە جیەاندا لە ساڵی 1955 وڵاتی ئەمریكا بووە خاوەنی كەشتی دەریایی كە بە وزەی ناوەكی كاربكات و ئەم جۆرە كەشتی دەریاییە دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر كار بكات بێ ئەوەی پێویستی بەوە بكات كە بێتە سەرەوەی زەریاكان".
دوای ئەمریكا هەریەك لە وڵاتان (ڕوسیا و بەریتانیا و فەرەنسا و چین و ەیندستان) بوونە ئەو جۆرە كەشتییە دەرییانە.
ئەم رۆژنامە ئەمریكییە نووسیویەتی پێشتر چەندین وڵاتی دیكەی جیەان هەوڵیان داوە كە ببنە ئەم خاوەنی ئەو كەشتیانە لەوانە ئێران پلانی دانانی داناوە و لە ساڵی 2018 تاران ئاژانسی وزەی ناوەكی ئاگادار كردەوە كە بەنیازە كەشتی دەریایی دروست بكات كە بە وزەی ناوەكی كار بكات.
بە پێی ئامارێك كەلەلایەن ڕۆژنامەكە بڵاوكراوە ئەمریكا 70 دانە و ڕووسیا 41 دانە و چین 19 دانە و بەریتانیا 10 دانەو فەرەنسا 9 دانەیە و ەندستانیش 3 دانە لەو كەشتیانەی هەیە.
بە پێی ئەو زانیارییانە كە لە ناو راپۆرتەكە بڵاوكراوەتەوە لە ساڵانی شەستەكان هەریەكە لە وڵاتانی ئیتاڵیا و سوید هەوڵیان داوە كە ببنە خاوەنی ئەو جۆرە كەشتیانە، بەڵام نەیان توانی دروستی بكەن، لە ئێستاشدا ئەو وڵاتەی كە نزیكن لە دروستی كردنی ئەو جۆرە كەشتیانە تەنەا وڵاتی بەرازیل و كۆریای باشوورن.

 

ئاریان دەرگەڵەیی- هه‌ولێر

© 2017 Hawler