ئاب 08, 2020

(مۆرالیس)ـە سوور سەرکۆماری بۆلیڤیا دەستی لەکار کێشایەوە

پاش ئەوەی کۆمکاری وڵاتانی ئەمەریکای لاتین، ساختەبوونی سەرۆکهەڵبژاردنەکەی بۆلیڤای سەلماند و، سەرۆکئەرکانی سوپا و سەرۆکئەرکانی سوپای بۆلیڤیایش داوای لە هۆ مۆرالیسی سەرکۆمار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە و واز لە دەسەلات بهێنێت، مۆرالیسە سوور، تاقانە سەرکۆمارە سوورپێستەکەی بۆلیڤیا دەسەڵاتی بەر دا و خۆی پایدۆس کرد.

بیستەم رۆژی مانگی رابردوو (تشرینی یەکەم)، هۆمۆرالیسسکرتێری پارتی بزووتنەوەی سۆسیالیزمی بۆلیڤیارایگەیاندبوو سەدا٤٦ـی دەنگدەران دەنگیان بە وی داوە و، بۆ سێیەم جار دەبێتەوە سەرکۆمار؛ کارلۆس مێسا، مۆرالیسی بەوە تاوانبار کرد کە ساختەی کردووە؛ مۆرالیسنەچووە ژێر باری ئەو تۆمەتە و گوتی دیارە بەرهەڵستکاران دەیانەوێ دەسەڵاتم لێ زەوت بکەن؛ کۆدەتام لێ بکەن.
پێرێیەکشەممە رێکەوتی (١٠/١١/٢٠١٩) چەند سەعاتێک بەرلەوەیم ۆرالیسواز لە دەسەڵات بهێنێت،، ویلیامز کالیمان، سەرۆکئەرکانی سوپای بۆلیڤیا، داوای لە مۆرالیس کردبوو دەسەڵات بەر بدات؛ کالیمان گوتبووی:
"باردودۆخی ناوخۆی وڵات وا دەخوازێت سەرکۆمار واز لە دەسەڵات بهێنێت، بەشکەم ئاژاوە ببڕێتەوە و، ئاشتەوایی باڵ دابداتەوە سەر وڵات."
پێرێ سەرلەبەیانی، کە خەڵکی تووڕە ماوەیەک باڵەخانەکەی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی وڵاتیان داگیر کردبوو،سەرۆکئەرکانی سوپایبۆلیڤیاداوای لە خەڵکەکە کردبوو نەکەن بیکەنە زەبروزەنگ و توندوتیژی و وڵات کاول بکەن.
مۆرالیس یەکەم سەرکۆماری سوورەپێستی بۆلیڤیا، لەو سێنزە ساڵەی حوکمی وڵاتی دەکرد هەوڵێکی زۆری دابوو سەرمایەی ولات بخاتە گەڕ بەشکەم هەژاری نەهێڵێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وردەوردە بەرەو لاساری (دیکتاتۆریەت) هەنگاوی دەنا و خەڵک لێی هاتنە دەنگ.
مۆرالیسخیەی دایە سەر نەوت و ئابووریە داتەپیوەکەی بۆلیڤیای بووژاندەوە؛ ساڵی ٢٠١٦ نیازی وا بوو بە گەلەپرس (ریفراندۆم)، دەستووری وڵاتەکەیان وەها بگۆڕێت پێی بتوانێت تا مردن سەرۆکایەتی بکات، بەلام هەوڵەکەی سەری نەگرت.
دوای خۆپایدۆسکردنەکەی مۆرالیس، ڤیکتۆر بۆردا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیبۆلیڤیا، که سکرتێری پارتی سۆسیالئیستی بۆلیڤیایشە، ئەویش وازی لە پۆستەکەی هێنا و خۆی پایدۆس کرد.
تاقمە نەیارێکی مۆرالیس، چووبوونە سەر ماڵەکەی مۆرالێس و هەم ئاگریان بەر دابووە ماڵەکەی و، کەم براکەشیان بە بارمتە گرتبوو.
حەفتەی رابردوو،کۆمکاری وڵاتانی ئەمەریکای لاتینبۆ ساغکردنەوەی پاکە و ساختەی سەرۆکهەڵبژاردنەکەی بۆلیڤیا، لیژنەیەکی ناردبوو بۆ کۆماری بۆلیڤیا؛ پاش لێکۆڵینەوە رایانگەیاند هەڵبژاردنەکە ساختەی تێدا کراوە؛ پێرێ یەکشەممە، مۆرالیس گوتبووی دەی با هەڵبژاردنە نوێ بکەینەوە؛ کارلۆس مێسا گوتبووی نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکە زەروورە بەڵام مۆرالیس بۆ نیە خۆی هەڵبژێرێتەوە.
بەرلەوەی مۆرالیس دەست لەکار بکێشێتەوە، دەرگاوان و پشتمێرەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی، چەک و رەختی خۆیان داکەندبوو، شوێنی کاری خۆیان چۆڵ کردبوو.
بۆلیڤیالە ناو وڵاتانی ئەمەریکای لاتیندا لە هەرهەموویان هەژارترە و، ئەو ماوەیەک لەبەر ئاژاوە و خۆپیشاندان، پەکی ئابووری و کاروکەسابەتی لێ کەوتبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سێ حەفتە لەمەوبەر لەبەر بوونەوەسەرکۆمار پەیامێکی پیرۆزبایییان ناردبوو بۆ مۆرالیس؛ لە ساڵی 2007ـەوە نێوانی ئێران و بۆلیڤیازۆر خۆش بووە؛ لە سەردەمی ئەحمەدینەژادی سەرکۆماری پێشووی کۆمارە ئیسلامیەکەی ئێراندا، جێپێی ئەمەریکا لە پیشەسازیی نەوتی بۆلیڤیا سست داگەڕا و ئێران جێی ئەمەریکای لێ گرتەوە.
بۆلیڤیا سنووری ناگاتەوە سەر دەریای ئازاد؛ بە گوێرەی دەستووری وڵاتەکەیان، شاری سۆکرە پایتەختیانە بەڵام دەوڵەت و کابینە لە شاری پاز جێگیر کراوە و لەو شارەوە وڵات بەڕێوە دەبەن.
نزیکەی دەملیۆن کەس دەبن و سەدا٥٥یان خەڵکی سوورە و سوورپێستن. سەدا٣٠، مستیزۆ یاخود دوڕەی سوور و سپینە و، سەدا١٥یشیان سپیکەلانەن. سێ زمانیان کردووەتە زمانی فەرمی؛ ئیسپانیایی و کێچوا و ئایمارا؛ سەرەڕای ئەو سێ زمانە فەرمیە، ٣٤ زمانی دیکەش لەو وڵاتەدا قسەی پێ دەکرێت و لەبرەودانە.
بۆلیڤیانا، پارە و یەکەی دراوی ئەو وڵاتەیە.
خەڵکی بۆلیڤیا، دیان (مەسیحی)ـنە؛ سەدا٧٨یان کاتۆلیک (کاسۆلیک) و سەدا١٦یان پرۆتێستانتن.

© 2017 Hawler