تشرینی دووەم 18, 2019

لەڕووی خراپیی كارەباوە لوبنان بە چوارەم وڵاتی جیهان دادەنرێت

ئاژانسی هەواڵی فرانس‌پرێس، لە راپۆرتێكی تازەدا باسی لە خراپیی بارودخی وڵاتی لوبنانی كردووە، نووسیویەتی ئەو وڵاتە بەهۆی خراپیی كارەباوە بە چوارەم وڵاتی جیهان دادەنرێت.

ئاژانسەكە نووسیویەتی یەكێك لە خراپترین كەرتەكانی لوبنان كارەبایە و لە هەندێك شاری وڵاتەكە ڕۆژانە 12 كاتژمێر كارەبا نییە.
كۆمپانیای (ماكنزی) كە كۆمپانیایەكی ڕاوێژكارییە لە ئەمریكا و سەبارەت لوبنان دەڵێت ئێستا ئەو وڵاتە بە چوارەم وڵات دێت لەڕووی خراپیی كارەباوە.
هۆكاری خراپیی كارەبا بەهۆی ئەو شەڕە ناوخۆییانەوە دێت كە لە نێوان ساڵەكانی 1975 تا 1990 لەو وڵاتەكە هەبووە كە وای كرد ژمارەیەكی زۆر لە وێستگەكانی كارەبا تێك بچن و لەناو بچن.
هەر لە راپۆرتەكەی ئاژانسی هەواڵی فرانس‌پرێسدا باس لە هەژاری كراوە كە لە وڵاتەداهەیە، بەپێی ئەو ئامارە فەرمییانەی كە لە حكوومەتی لوبنان بڵاوی كردووتەوە ڕێژەی هەژاری گەیشتۆتە 6.2%، بەڵام ئامارە نافەرمییەكان دەڵێن كە ڕێژەی هەژاری زۆر لەوە بەرزترە كە حكوومەت باسی لێوە كردووە و بەپێی هەندێك ئاماری دامەزراوە نافەرمییەكانی لوبنان ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەكە گەیشتۆ 25-30٪.
لوبنان لەگەڵ ئەوەی كە وڵاتێكی بچووكە و هەژارە، بەڵام ئێستا ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی كە ڕوویان لەو وڵاتە كردووە، گەیشتووەتە یەك ملیۆن و نیو پەنابەر كە ئەمەش بەتەواوەتی ئابووریی لوبنانی تێكدا.

© 2017 Hawler