تشرینی دووەم 18, 2019

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووداوێکی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات

زانایانی گەردوونناسی و ھەوادارانی زانست و فەلەک چاوەڕێی ڕووداوێکی مێژوویی دەگمەن دەکەن لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، ئەویش تێپەڕبوونی ھەسارەی عەتاردە لە نێوان خۆر و زەوی. کە ڕووداوێکی دەگمەنە و لە سەدەیەکدا تەنها ١٣ جار ئەو حالەتە ڕوودەدات.

زانایان لەسەر زەوی چاودێری یەکەم ھەسارەی کۆمەڵەی خۆر دەکەن بۆ بینینی، کە تا ساڵی ٢٠٣٢ ئەم ھەسارە نابیننەوە.
عەتارد بە ڕێرەوێکی جیاواز لەگەڵ زەوی بە دەوری خۆر دەسوڕێتەوە، بۆیە ڕێکەوتی پێداچوونی ھەسارەیەکی بچووکی وەکو عەتارد بە نێوان خۆر و زەوی ڕووداوێکی گەردوونی زۆر دەگمەنە.
لەو حالەتەدا عەتارد لە سەر زەوی دەبیندرێ و قەبارەکەی نزیکەی 0.5 ی خۆرە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی و گەردوونناسی ئەمریکا (ناسا) : ئاسمان دیمەنێکی ناوازە نیشان دەدات لە ١١/١١ی ئەمساڵدا، کاتێک عەتارد بە بەردەم خۆردا دەڕوات و لەسەر زەوی دەبیندرێت.
ئەڵبەتە ناسا ئەوەشی گووت کە زۆر دەگمەنە عەتارد و زوھرە بێنە بەردەم خۆرەوە، بۆیە ئەمە ڕووداوێکی مێژووییە، سەختە بتوانی ئەو دیمەنە لە دەست خۆت بدەی.
مرۆڤ لەسەر ھەموو گۆی زەوی تەنێکی ڕەشی بچووک دەبینێت کە بە ھێواشی بە بەردەم خۆردا تێدەپەڕێ، گەردوونناسانیش ئامۆژگاریمان دەکەن کە عەینەک یاخود پارێزەرێک لە پێش چاوت دانێی بۆ سەیرکردنی تاکو چاوەکانت زیانی پێ نەگات.
بە پێچەوانەی زوھرە کە گەورەیە بە ئاسانی بە چاو دەبیندرێ، عەتارد زۆر بچوکە و پێویستت دووربین یان تیلیسکۆب دەبێت بۆ بینینی.
شایەنی باسە ڕووداوەکە لە سەعات ١١:١٢ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمی داھاتوو دەستپێدەکات و لە سەعات ٦:٤٢ی ئێوارە کۆتایی پێدێت. ئامێری تایبەت داندراوە بۆ بینینی ئەو ھەسارەیە و لەو شوێنانە دەبیندرێ کە خۆر بە دەرەوەیە، بە تایبەتی ڕۆژئاوای ئەوروپا.
ئەمەش نزیکەی حەفت سەعات و نیو بەردەوام دەبێت، ئەو حالەتەش تەنھا ئەو کاتە ڕوودەدات کاتێک زەوی و عایارد و خۆر دەکەونە سەر یەک ھێڵ.

© 2017 Hawler