تشرینی دووەم 12, 2019

وڵاتانی عەرەبی لەژێر هەڕەشەی گۆڕانی کەش و هەوادان

ئەگەر تاکە دیاردەیەک هەبێ کە لە ساڵانی داهاتوودا کاریگەریی لەسەر هەموو مرۆڤایەتی لە سەرانسەری زەوی دابنێت ئەوا دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوایە. ئەم دیاردەیە ئەگەرچی هەموو زەوی دەگرێتەوە، بەڵام ئاست و ڕادەکەی لە جێیەکەوە بۆ جێیەکی دیکە کەمێک جیاوازە.

لە سەرەتاکانی شۆڕشی پیشەسازییەوە بەردەوام پلەی گەرما هەڵدەکشێت و وەک لیژنەی نێودەوڵەتی گۆڕانەکانی کەشوهەوا جەختی لێکردۆتەوە، پێدەچێ لەنێوان 2030-2052دا بگاتە ئاستی 1.5 پلەی سەدی. لە هەندێ جێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا، لە هاویندا نزیکەی 4 پلەی سەدی بەرزبۆتەوە، بە گوێرەی ئاژانسی ناسایش ئەو بەبیابابوونەی لە ساڵی 1998ـەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریارەی ناوەڕاست دەستی پێکردووە، راپترین وەرزشی وشکبوونە کە لە نۆ سەدەی کۆتاییدا بەسەر زەویدا هاتبێت.
میسر و تونس و لیبیا و قەتەر و ئیمارات و کوەیت لەو وڵاتانانەت کە زیاتر لە وڵاتانیتر کاریگەریی خێرای گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەر دەردەکەوێت و وەها چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی 2025دا ملیۆنان مرۆڤ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لەو وڵاتانە دووچاری کەمئاوی و تینوێتی ببنەوە و بەروبومە کشتوکاڵییەکانیان لە کەمی بدا، ئەمەیش جگە لەوەی بەگشتی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری وڵات دادەنێت، هاوکات کاریگەر لەسەر خاک و گەشتوگوزار و بێکاری و ئاوارەبوون و کۆچی دانیشتووان و تەندروستی و دادەنێت.
چارەسەری ئەم کێشەیە پێویستی بە کۆدەنگی و هاوکاریی هەموو وڵاتانە لەگەڵ یەکتریدا. بۆ ئەم چارەسەرە، دەبوو وڵاتانی جیهان پەیوەست بن بە ڕێکەوتننامەی پاریسەوە بە ئامانجی ڕاگرتنی پلەی گەرما، بەڵام دیارە هەنگاوی پێویست نەنرا. وێڕای ئەمەیش، هێشتا ئومێدی ئەوە هەیە مرۆڤایەتی ئەم کێشەیە چارە بکات، هەر کەسیش لەم جیهانەدا لە ڕێگەی خۆیەوە دەتوانێت بەشدار بێت لە پاکراگرتنی ژینگە، ژینگەیەک کە ئەگەر زیاتر پیس ببێت، هەموو مرۆڤایەتی دەکەوێتە بەردەم هەڕەشەی لەناوچوون.

سەرچاوە:
https://www.bbc.com/arabic/middleeast-50000024

© 2017 Hawler