تشرینی دووەم 16, 2019

لە خۆپیشاندانەكەی چیلی 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردووەتەوە كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا ئاگر لە كارگەیەكی جلوبەرگ لە ناوچەی رینگا و لە فرۆشگایەك لە ناوچەی سان بێرناردۆ سەربە شاری سانتیاگۆ كەوتوونەتەوە و بەهۆیانەوە هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەو خۆپیشاندانانەی کە دژبە زیادكردنی كرێی هاتوچۆ لە شاری سانتیاگۆ پایتەختی چیلی ئەنجام دەدرێت و توندوتیژییان لێكەوتووەتەوە و بە هۆیەوە ''دۆخی لەناكاو'' و قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەندرا، هەشت كەس گیانیان لەدەستدا.
ماوەی هەفتەیەكە بە هۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكانی دژبە زیادكردنی كرێی هاتوچۆ كە توندوتیژییان لێكەوتووەتەوە "دۆخی لەناكاو" لە شارەكانی سانتیاگۆ و چاكابۆكۆ، هەروەها لە ناوچەكانی پوێنتی ئاڵتۆ و سان بێرناردۆ لە چیلی راگەیەندراوە.
سوپای چیلی رایگەیاندبوو كە بە هۆی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكانەوە، ماوەی راگەیاندنی دۆخی لەناكاو لە شاری سانتیاگۆی پایتەخت درێژكراوەتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە حكوومەت هەوڵەكانی بە ئامانجی دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان خستووەتەگەرڕ کە دژبە زیادكردنی كرێی هاتوچۆ ئەنجام دەدرێن.

© 2017 Hawler