تشرینی دووەم 16, 2019

له‌ مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلوولدا، هه‌زاران هه‌وڵی هاككردن ده‌ستنیشانكران

كۆمپانیای ئه‌مریكی بواری ته‌كنه‌لۆژیا مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند، هه‌زاران هه‌وڵی هاككردنیان ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دووهه‌زار و بیستی ئه‌مه‌ریكا بوونه‌ و له‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بڵاوی كرده‌وه‌، به‌م دواییانه‌ چالاكی گرنگیی سایبه‌ریی گرووپێكمان تێبینی كردووه‌ كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، كه‌‌ له‌ مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلوولدا، ناوه‌ندی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ مایكرۆسۆفت ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار و حه‌وتسه‌د هه‌وڵی هاك كردن دراوه‌ و دواتر هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر دووسه‌د و چل و یه‌ك هه‌ژماری تایبه‌ت‌. تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ژماره‌كان تایبه‌تن به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
مایكرۆسۆفت راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌م زانیارییانه‌ بۆیه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ پێمان وایه‌ گرنگه‌ شه‌فاف بین له‌باره‌ی هێرشی ده‌وڵه‌تان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێكدانی پرۆسه‌ دیموكراتییه‌كان، پێویسته‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ چاوكراوه‌تر بین و هه‌نگاوی پێویست له‌باره‌ی ئاسایشه‌وه‌ بهاوێژرێت.

© 2017 Hawler