ئایار 30, 2020

له‌ توركیا، كتێبی مێژووی پۆلی نۆ مشتومڕی ناوه‌ته‌وه‌

لە كتێبی مێژووی پۆلی ٩ی توركیادا، لە بەشێكی كتێبەكە باس لە خاكی كورد دەكات كە یەكەم خاك و نەتەوە بوونە دوای عەرەب ئیسلامیان قبوڵ كردوە. بەڵام لەسەر ناوەڕۆكی ئەو كتێبە مەهەپەییەكان رەخنەی توندیان لە وەزیری پەروەردەی توركیا گرتوە و، دەڵێن پێوستە بە پەلە كتێبەكە بگۆڕدرێت و ئەو بەشە بسڕێتەوە كە باس لەوە دەكات كورد دوای عەرەب ئیسلامیان وەرگرتوە.

عیسمەت بیوكئەتامان ئەندام پەرلەمانی سەر بە پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە، لەناو پەرلەمانی توركیا ئەو كتێبەی پۆلی ٩ی لە دەست بوو كە باس لەوە دەكات، كورد دوای عەرەب یەكەم نەتەوە بوە ئیسلامی قبوڵ كردوە، ئەو دەڵێت ئەوە توركە ئیسلامی پێش كورد قبوڵ كردوە، بۆیە پێوستە بە پەلە ئەو مێژووە راست بكرێتەوە.
لە كتێبەكە ئاماژە دراوە، كە ئەوكاتەی ئیسلام بەربڵاو بوە، كۆمەڵێك بازرگانی كورد روویان لە مەكە و مەدینە كردوە بۆ كاری بازرگانی، ئەوان هاتوونەتەوە خاكی خۆیان باسی ئیسلامیان كردوە و بۆ خۆشیان بوونەتە ئیسلام.
هەر لە كتێبەكەدا هاتوە، كە (خاكی) كورد و نەتەوەی كورد دوای عەرەب دووەم نەتەوەن ئیسلامیان قبوڵ كردوە.
به‌شێك له‌ توركەكان لە سۆسیال میدیا هێرشی توندیان كردوەتە سەر وەزیری پەروەردە، دەڵێن دیارە كورد بەر لە تورك خاكی هەبوە، بۆیە دەڵێن خاكی كورد دووەم خاك بوە دوای عەرەب ئیسلامی قبوڵ كردوە.
چەند نووسەرێكی كوردی باكوور نموونە (ئایدن دەرە)، دەڵێت پێویستە تورك بزانێت كە كورد بەر لە تورك خاكی هەبوە، بۆیە ئەوە راستییەكە و ناشاردرێتەوە، دەبێت بشزانن كە كورد لە خاكی خۆی كۆمەڵكوژ كراوە و خاكەكەشی داگیر كراوە.
وەزیری پەروەردەی توركیا بەڵێنیدا بە پەلە ئەو بەشەی باس لەوە دەكات كورد دوای عەرەب بوەتە ئیسلام لابەرێت و شتێ تر لە شوێنی دابنێت، كە ئەگەر زۆرە بنووسن تورك لە دوای عەرەب ئیسلامی وەرگرتوە.

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler