نیسان 03, 2020

جیهان قەرزداری کوردەکانە، بەڵام قەرزەکەیان نادەنەوە

وتارێکی ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی (جیولیۆ میۆتی) لە (ئیسرائیل‌ناشناڵ‌نیوز) دا بڵاوبۆتەوە لەسەر هەڵوێستی خراپی ڕۆژئاوا و، وە پشتکردنە کورد لەکاتێکدا کورد تەنها هەڵوێستی جوامێرانە و مەردانەی لەگەڵ جیهاندا نواندوە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و ڕۆژئاوا بەتایبەتی دووجار بێ هەڵوێست بوو لەسەر پرسە چارەنوسسازەکانی کورد، لەکاتێکدا کورد ئومێدی گەورەی بەئەوان بوە، هەروەها (جولیۆ میۆتی) ئەو بێ هەڵوێستیەی ڕۆژئاوای بەناپاکی (خیانەت) لەقەڵەمداوە.
نوسەر نوسیویەتی، ئەمەریکا و ئەوروپا چۆن لەبەرانبەر ئاوێنەدا تەماشای خۆیان دەکەن لەکاتێکدا پشتیانکردە کوردەکان، یەکەمجار کاتێک کوردەکان ڕیفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا، ئەوان پشتگیریان نەکردن، تەنها ئیسرائیل تەنها وڵات بوو کەپشتگیری لەو بڕیارەیان کرد. وە دووەمیان حاڵەتی ئێستایە کە کوردەکان تۆپباران دەکرێن و عەفرین لەلایەن ئەردۆغانی ئیسلامیەوەداگیردەکرێ.
نوسەر لەڕاپۆرتەکەیدا بەو شێوەیە لەسەر کورد دواوە، کوردەکان ئەوانەن کەوا هاوشانی ئەمەریکاییەکان و سەربازە ئیتاڵیەکان لەساڵی (٢٠٠٣) ەدا جەنگان لەدژی ڕژێمی بەعس و شەڕیان کرد.
کوردەکان ئەوانەن لەجێی ئێمە لەشەڕی دژی خەلافەتیان بردەوە، ئەوان ئەو شەڕەیان لەجێی ئەوروپاییەکان کرد لەکاتێکدا جیهادییەکان بەسەدان ڕۆژئاواییان کوشت.
کوردەکان شایەنی دەوڵەتن هەروەکو تیبتیەکان، کوردەکان ئەوانەن کە کچەکانیان بەبێ ڕووبەندن، ڕەنگاوڕەنگن و ئازادن، وە شەڕکەرەکانیان شوێنپێ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ زەینەفون لەماوەی ئاناباسی بەناوبانگدا.
لەجیاتی کوردەکان بۆچی ڕۆژئاوا پشتی لەئەردۆغان نەکرد، خۆ ئەو دوژمنی ئەرمەنیەکان و، یۆنان و، جولەکە و کوردەکانیشە.
لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا، نوسەر باسی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆککۆماری تورکیای کردوە،ئەو وەکو کاردانەوەیەک لەسەر لەشکرکێشیەکەی (عەفرین)نوسیویەتی،(ئەردۆغان) ئەو کەسەیە کە ئەوروپای پڕکردوە لەمزگەوت و منارە، (ئەردۆغان) ئەو کەسەیە کە ئەوروپاییەکان دەترسێنێ بەهەڕەشەی بەپەنابەران، ئەو ئەو کەسەیە کە نوسەر و ڕۆژنامەنوسەکان دەگرێت و دەیانخاتە زیندانەوە.
(ئەردۆغان) ئەو کەسەیە کە شوێنەواری کریستیانەکانی لە قوستەنتینیە و هەروەها باوباپیرانیشیان ڕەش دەکاتەوە، ئەو شارستانیەتی یۆنانیەکانی رەشکردۆتەوە، وە لەقوبرس کەنیسەکانی گۆڕیون بەشوێن و بەسەکۆی شت فرۆشتن.
نوسەر گلەیی لەئەوروپا و ڕۆژئاواییەکان کردوە کە بۆ لەجیاتی هاوپەیمانێکی ڕاستی و دڵسۆز پاڵپشتی کەسانێک دەکات کەشوێنەواری دێرین و شارستانیەتیەکانی ئەوانی تێکداوە، وە نوسیویەتی شەرم و نەنگیە بۆ ئەوروپا پاڵپشتی کەسانێک ناکات کە هاوبەشی لەپارێزگاری بەهاکانمان دەکەن

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر.

© 2017 Hawler