نیسان 03, 2020

میسر خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئامادەدەکات

میسر خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئامادەدەکات، هەرچەند سەرکەوتنی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئێستای میسر مسۆگەرە، بەڵام بەشێک لە خەڵک چاویان لەوەیە دوای هەڵبژاردنەکە دۆخی وڵاتەکەیان باشتر بێت.

لەدوای ساڵی 2011ـەوە میر رووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووەتەوە، دوای لابردنی محەممەد مورسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە بە کودەتا لەلایەن عەبدولفەتاح سیسییەوە، ئاڵۆزی و کێشەکانی ئەو وڵاتە زیاتر بوون، بەتایبەت لەڕووی ئابووری و ئەمنییەوە.
بڕیارە لە 26 و 28ی مانگی 3ی 2018 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی میسر بەڕێوەبچێت. تەنیا کەس کە رکابەرایەتی ەبدولفەتاح سیسی دەکات موسا مستەفا موسای سەرۆکی پارتی غەدە، کە پێش خۆکاندیدکردنی پشتیوانی لە سیسی دەکرد.

© 2017 Hawler