ئەم پەڕەیە چاپ بکە

برێگزیت چییە و سزاکانی چییە؟

ھۆی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتیی ئەوروپا چیە؟
لە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠١٦ بەریتانیا ڕاپرسیەکی کرد لەسەر بابەتی دەرچوون یان دەرنەچوون لە یەکیەتیی ئەوروپا. تێیدا ٥٢ لە سەدی خەڵکی بەریتانیا دەنگی دا بە دەرچوون لە یەکیەتیی ئەوروپا ٤٨ لە سەد دەنگی بە مانەوە دا. لە ڕاپرسیەکە ٣٠ ملیۆن ھاونیشتمانانی بەریتانی بەژداریان تێدا کرد، ١٧,٤ ملیۆن دەنگی دا بۆ دەرچوون لە یەکیەتیی بەریتانیا.

بۆچی تا ئێستا برێگزیتجێبەجێ نەکراوە؟
بڕیار وابوو لە ٢٩ ی ئازاری ٢٠١٩ برێگزیتجێبەجێ بکرێ، بە مانای (بەریتانیا لە یەکیەتیی ئەوروپا جیا ببێتەوە). کرداری جیابوونەوەکەش بە فەرمی راگەیێندرا و دەستکرا بە کارکردن لەسەر ڕێکەوتننامەی جیابوونەوە، بەڵام رێکەوتنی جیابوونەوەکە دوو جار دواخرا.

بۆچی ئەنجومەنی گشتی رێکەوتنی برێگزیتی رەتکردەوە؟
رەتکردنەوەی برێگزیت لە لایەن نوێنەرەرانی پارێزگا و حزبی دیموکراتی یەکیەتی(حزبی پرۆتستانتی سەرەکیە لە ئێرلەندای باکوور کە پاڵپشتی لە حکومەتی پارێزگاکان دەکات) بەھۆی بابەتی ئەو رێکەوتننامانەیە کە لە نێوان سنووری جمھوریەتی ئێرلەندا و ئێرلەندای باکوور ھەیە.
لە ئێستادا ھیچ بەربەستێک و خاڵی پشکنین نییە بۆ گەشتیاران و بارھەڵگران لە نێوان ھەردوو ئێرلەندا.

کاریگەری دەرچوون بە بێ رێککەوتن لەسەر تاکی بەریتانی چییە؟
دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتیی ئەوروپا کاریگەری لەسەر بەرتانیەکان دەبێت لە چەند روویەکەوە، ئەگەر نرخی پاوەنزۆر دابەزێت، و کێشە لە بەندەرەکان دروست بێت، کاریگەری دەکاتە سەر نرخ و دەستکەوتنی زۆر لە کەل و پەلەکان. مەترسی ئەوەش ھەیە دەرزی و دەرمان کورتبھێنێت، ھەرچەندە حکومەت سوڕە لەسەر ئەوەی کە یەدەگی تەواویان ھەیە.
زۆربەی بازرگان و شارەزایانی دارایی پێیان وایە دەرچوون بەبێ رێکەوتننامە زەرەر لە ئابووری دەدات. بەڵام زۆرێک لەوانەی کە پاڵپشتی برێگزیت دەکەن دەڵێن؛ ناتوانین بە دەقیقی پێشبینی رووداوەکانی دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتیی ئەوروپا بکەین، ھەر کێشە و زەرەرێکی دارایی بێتە پێش، بەشێوەیەکی کاتی دەبێ و گرنگیەکی ئەوتۆی نابێ.

بارودۆخی ئەو ئەوروپیانەی لە بەریتانیا دەژین چی بەسەردێت؟
ھاونێشتمانیانی یەکیەتیی ئەوروپا پێویستە داوای نیشتەجێبوونی ھەتایی (إقامة دائمية) بکەن، بەمەش بۆیان دەبێت لە بەریتانیا بژین لە حالەتی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتیی ئەوروپا.
حالی ئەو بەریتانیانە چی بەسەردێت کە لە وڵاتانی یەکیەتیی ئەوروپا کاردەکەن؟
نزیکەی ١,٣ملیۆن بەریتانی لە وڵاتانی یرکگرتووی ئەورەپا کاردەکەن، بە تایبەتی لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئێرلەندا و فەرەنسا. ئەمانەش مافی تەواوی ھاتووچۆ و کارکردنیان ھەیە، ئەڵبەت بە بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و ئیتریش. بەپێی مادەی ٥٠ی پەیماننامەی یەکیەتیی ئەوروپا، بەریتانیا دوو ساڵ بواری ھەیە بۆ ئەوەی رێکەوتننامەی نوێ ببەستێ لەگەل وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتیەکە بۆ گونجاندنی بارودۆخی بەریتانیەکان لەو وڵاتانە.

ئەی مافی بەریتانیە نیشتەجێبووەکانی وڵاتانی ئەوروپا!؟
ئەڵبەت زۆربەی بەریتانیە نیشتەجێبووەکانی وڵاتانی ئەوروپا عەقارات و مولکیان ھەیە لە وڵاتانە، بێگومان موڵکەکانیان ھەر دەمێنێتەوە وەکو خۆی بەڵام ئەو کێشەی دێتە پێشیان گۆڕانی یاساکانی مولک و باجە.

ئەی نرخی عەقارات و خانووبەرە!
پێشتر خەزێنەی دەوڵەت ئاگاداری بڵاو کردۆتەوە کە دەرچوون لە یەکیەتیی ئەوروپا دارووخانێکی گەورەی نرخی زەوی و زاری بەدوای خۆی دادێنێت،ئەمەش بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی قەرزەکان.

چی دەربارەی ئەو خەڵکە ئەوروپیانەی کە لەناو بەریتانیا کاردەکەن؟
بێ شک برێگزیت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەو خەڵکانە دەبێ کە لەناو بەریتانیا کاردەکەن و خەڵکی وڵاتەکانی یەکیەتیی ئەوروپان، ئەمانیش زۆربەی پۆڵەندین و دوای ئەوان ئێرلەندی و ئەڵمانی دێت. ھەموو جۆرە سزا ئابووریەکان کاریگەریان تێدەکات وەکو ھەموو ھاونیشتمانیە بەریتانیەکان. بەڵام گەورەترین کێشە بۆ ئەوان کە کاریگەری زۆرە لە سەریان دابەزینی نرخی پاوەنە، چونکە داھاتی ئەوان بە پاوەنە، کاتێک دەگەرێنەوە وڵاتی خۆیان پارەکانیان دەگوازنەوە بۆ بانکی وڵاتەکانیان داھاتیان زۆر کەمتر دەبێت بەراورد بە داھاتی ئەمڕۆیان.
ئەڵبەت ژمارەیان دەگاتە سێ ملیۆن کەس.

نرخی پاوەن چی بەسەردا دێت؟
بریان ملیگان؛ پەیامنێری بی بی سی بۆ کاروباری دارایی دەڵێت: زۆر لە ھاونیشتمانیان پێشبینی رووخانی نرخی پاوەن دەکەن لە حالەتی دەرچوون لە یەکیەتیی ئەوروپا بە بێ رێککەوتن. ئەوەش دوو مانای هەیە:
• نرخی کڕینی کەل و پەل و پێداویستی لە وڵاتانی تر بەرز دەبێتەوە.
• بەرھەمە ناوخۆیەکان لە دەرەوە نرخیان کەم دەبێتەوە.

 

و: محەمەد لادێ - هەولێر