ئەم پەڕەیە چاپ بکە

ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری لەندەن كەوتەوە

به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی نیوز، دوێنێ، له‌ شیربرۆك وه‌ی ویستر پارك له‌ باشووری خۆرئاوای له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، 125 كارمه‌ند و 20 ئوتۆمبێڵی ئاگر گوژێنه‌وه‌ هه‌وڵی كوژانه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمیان دابوو.

گراهام ئاده‌مز كارمه‌ندی بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی له‌نده‌ن رایگه‌یاند: پێش كاتژمێر 1:30 به‌ كاتی گرینیج ئاگاداری رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ كراینه‌وه‌ و ده‌ست به‌جێ به‌ره‌و شوێنی ئاگره‌كه‌ رۆیشتین به‌ڵام ئاگره‌كه‌ به‌خێرایی ته‌نی به‌ چوار نهۆمه‌كه‌ دابوو كارمه‌نده‌كان به‌ جیدی كاریان ده‌كرد بۆ كونتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، هه‌روه‌ها گوتیشی خۆشبه‌ختانه‌ له‌ كاتژمێر 6:30 ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكرا به‌ڵام كارمه‌نده‌كانمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێریك له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌ و هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن خۆیان له‌ شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌ دوور بگرن.
له‌ كاتی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ چوار نهۆمیه‌كه‌ دانیشتوانی باڵه‌خانه‌كه‌ خێرا توانیویانه‌ خۆیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ رزگاربكه‌ن.
دیه‌ن فه‌وله‌ر دانیشتوی نهومی چواره‌م له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌ ته‌نها سێ هه‌فته‌یه‌ ماڵی هاتۆته‌ ئه‌وێ و له‌وێ ده‌ژیت گوتی: شه‌و خه‌به‌رم بووه‌ له‌ لێدانی ده‌رگای شوقه‌كه‌م كاتێك ده‌رگاكه‌م كرده‌وه‌ دراوسێیه‌كه‌م پێ وتم خێرا خۆت ده‌رباز بكه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و ده‌ست به‌جێ منداڵه‌كانم ده‌ركرد به‌ڵام هه‌موو شتوومه‌كه‌كانمان سووتان.
به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ ئێستادا هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ .
به‌شی خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی له‌نده‌ن رایگه‌یاند: خوشبه‌ختانه‌ ئه‌م رووداوه‌ قوربانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌ و تا ئێستا هیچ بریندارێكیش تۆمارنه‌كراوه‌.