ئەیلول 30, 2020

لەمەودوا هۆكارەكانی گواستنەوە لە ئیستەنبۆڵ ٢٤ سەعات كاران

بە بڕیاری ئەكرەم ئیمامئۆغلو سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبۆڵ، بۆ لەمەودوا هۆكارەكانی گواستنەوەی وەكو (میترۆ، پاس، تڕام) دەبێتە ٢٤ سەعات. ئیمامئۆغلو ئەمەشی بە سەركەوتنێكی گەورە وەسف كرد.

پێشتر هۆكارەكانی گواستنەوە لە ئیستەنبۆڵ تا سەعات ١٠ی شەو بوو، بەڵام لە پروپاگندەی هەڵبژادنی شارەوانییەكاندا، ئیمامئۆغلو بەڵێنی دا كە هۆكارەكانی گواستنەوە بكاتە ٢٤ سەعات و ئەمڕۆش بە فەرمی بەڵێنەكەی بردە سەر و لەمڕۆوە ٢٤ سەعات هۆكارەكانی گواستنەوەی وەكو (میتڕۆ، پاس، تڕام) لەو شارە گەورەیەدا كاران.
ئیمامئۆغلو لەوڕوەوە ئاماژەی دا، شارێكی وەكو ئیستەنبۆڵ نابێت ٢٤ سەعات گواستنەوەی تێدا نەبێت، بەتایبەت كاتێك گەشتیار روو لەو شارە دەكەن، پێویستیان بەوە هەیە درەنگانی شەویش بێت هۆكارەكانی گواستنەوە بەكاربهێنن.
بەم بڕیارەی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، هەلی كار بۆ هەزاران شوفێری پاس و میتڕۆ و تڕام دەستەبەر كرد.

كارزان گلی ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler