ئەیلول 30, 2020

مووچەی خانه‌نشینی پەرلەمانتاری توركیا چه‌نده‌؟

لە چوارچێوەی زیاد كردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە توركیا، مووچەی ئەندام پەرلەمانەكانش زیاد كرا بە بڕی ٤٪، بە مەش مووچەكەیان بۆ ٢٤ هەزار و ٤٧١ لیرەی توركی بەرز بوویەوە.
پێشتر هەر ئەندام پەرلەمانێكی توركیا مووچەكەی ٢٣ هەزار و ٥٣٠ لیرە بوو، بەڵام لەمەوبەدوا ٢٤ هەزار و ٤٧١ لیرە وەردەگرن و مووچەكەیان ٩٤١ لیرە زیادی كردوە.
هەر ئەندام پەرلەمانێكی توركیا مووچەی ساڵێكی ئەندام پەرلەمانی دەگاتە ٢٩٣ هەزار و ٦٥٢ لیرەی توركی.
ژمارەی ئەندام پەرلەمانەكانی توركیا ٦٠٠ ئەندام پەرلەمانە، بەمەش مووچەی تەواوی ئەندام پەرلەمانەكان لە ساڵێكدا دەگاتە ١٧٦ ملیۆن و ١٩١ هەزار و ٢٠٠ لیرەی توركی.
بە گوێرەی نرخی ئەمڕۆی دۆلار بێت بەرامبەر بە لیرەی توركی، مووچەی ئەندام پەرلەمانێكی توركیا دەكاتە ٤٢٠٠$ واتە ٤٢ وەرەقە.
خانەنشینبوونی ئەندام پەرلەمانی لە توركیا بەم شێوەیەیە خوارەوە:

١. سەرەتا پێویستە تەمەنی ئەندام پەرلەمان ٢٥ساڵی تەواو كردبێت، واتە نابێت تەمەنی لە ٢٥ ساڵ كەمتر بێت.
٢. هەروەها پێویستە ٢ ساڵ ئەندام پەرلەمانی كردبێت و لەوە كەمتر نابێت. ئەگر ئەو ٢ مەرجەی تێدا بوو، بە مووچەی ٧٥٠٠ لیرەی توركی خانەنشین دەكرێت، كە دەكاتە ١٣٠٠$.

© 2017 Hawler