ئەیلول 20, 2019

خودموختاریی کشمیر هەڵوەشایەوە

دەوڵەتی هیند ڕۆژی دووشەممە ١٤ گەلاوێژ ڕایگەیاند خودموختاریی یاسایی کشمیر هەڵدەوەشێنێتەوە. بڕیاڕێکی بێ وێنە کە دەتوانێ ئەو ناوچە قەیراناوییە لەگەڵ کۆمەڵێک ئالۆزی نوێ ڕووبەڕوو بکاتەوە.

بە پێی بڕیاری سەرکۆماری هیند، خودموختاریی ویلایەتی "جامۆ و کشمیر" لە باکووری ئەو وڵاتە کە زۆرینەیەکی موسڵمانە و پێشتر لەڕێگەی مادەی ٣٧٠ یاسای بنەڕەتی هیندستان پارێزرابوو، ئیدیبەهایەکی نامێنێت.بە پێی ئەویاسایە، دەوڵەتی هیند پێگەیەکی تایبەتی بۆویلایەتی کشمیر هەبوو و جگە لە کاروباری بەرگری، کاروباری دەرەوە و هەروەها پەیوەندی ناوچەیی، تەواوی دەسەڵاتەکانی دیکەش درابووە ناوەندێکییاسادانەری ناوچەیی.
لە هەمان کاتدا سەرۆکوەزیرانی هیند گەڵاڵەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردووە کە بە پێی گەڵاڵەکە، بەشیڕۆژهەڵاتی جامۆ و کشمیر ناسراو بە " لادخ" کە زۆرینەی بوداییە، لەو ناچەیە جیا دەبنەوە.لە لایەکی دیکە ناوی فەرمیویلایەتەی فیدراڵی جامۆ و وکشمیر کە دوو بەشی باشوور بە زۆرینەی هیندوو و باکوور بە زۆرینەی موسڵمانە، لەو ناوچەیە دادەبڕێت و دەبێ بە ناوچەیەکی تایبەت بە ناوی " ناوچەییەکیەتی" . ئەوە بە مانای ئەوەیە کەنیودێهلی بە شێوەیڕاستەوخۆ ئیدارەی ئەو ناوچەیە بە ئەستۆ دەگرێت و ئیدی هیچ خودموختارییەک نامێنێت.
هەڵوەشانەوەی خودموختاری کشمیر، یەکێک لە بەڵێنە کۆنەکانی کاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی هیندووە نەتەوەگەراکان بەسەرۆکایەتی نارندا مودی سەرۆکوەزیرانی هیند کە بەهاری ئەمساڵ جارێکی دیکە توانی ئەو پۆستە بە دەست بێنێتەوە.بەدوای ئەو بڕیارە، هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک لە دۆڵی سرینگری کەشمیریاساغ کراوە و تەنیا هێزە سەربازییەکان لەسەر شەقامەکانن.
لە بەرامبەردا پاکستان بەم بڕیارە نوێیەی هیند ڕازی نییە و بە بڕیارێکی نایاسایی وەسفکرد. مەحبوبە موفتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمەڵگەی کشمیر لە تویتێکدا وێرای بە نایاساییناوبردنی بڕیارەکە، نووسی "ئەوڕۆڕۆژیڕەشی دیموکراسیی هیندە".
هەر دوو دەوڵەتی هیند و پاکستان بانگەشەی خاوەندرایەتی تەواوی کشمیر دەکەن و بەو حاڵەش هەر وڵاتەو کۆنترۆڵی بەشێک لە کشمیری پێیە. نیودێهلی، ئیسلام ئاباد بەوە تاوانبار دەکات کە پشتیوانی ملیشیا و گرووپە چەکدارە جیاخوازەکانی کشمیر لە هیندستان دەکات و پاکستانیش وێرایڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتەدەڵێت تەنیا پشتیوانی دیپلۆماتیک و مەعنەویجیاخوازەکانە.
لە ماوەی ڕابردوودا نیودێهلی٣٥ هەزار سەرباز و هێزی نوێی بۆ کشمیر ناردووە. کشمیر بە هۆی ئەو ژمارە زۆریی هێزە سەربازییەکان کە لێیەتی، بەیەکێک لە ناوچە سەربازییەکانی جیهان دەناسرێتەوە.

© 2017 Hawler