ئەیلول 20, 2019

سکۆتلەندییەکان واز لە خودموختاری ناهێنن

ڕاپرسییەکی ناوەندی مایکل ئیشکرافت دەریدەخات لە ئەگەری ئەنجامدرانیڕێفراندۆمێکی دیکە، خەڵکیسکۆتلەندا دەنگ بە جیابوونەوە لە بەریتانیا دەدەن.بە پێی ئەوڕاپرسییە ٤٦%ی دەنگدەران لە ئەگەری بەڕێوەچوونی گشتپرسی سەربەخۆیی لە بەریتانیا، دەنگ بە جیابوونەوە لەو وڵاتە دەدەن.

لە بەرامبەردا ٤٣%ی دەنگدەران رایانگەیاندووە دژی جیابوونەوە لە بەریتانیان.بە وەبەرچاوگرتنی ئەو کەسانەی کە "بژاردەی نازانم" و "دەنگ نادەم"ـیان لەڕاپرسییەکەدا هەڵبژاردووەڕێژەی لاینگرانی سەربەخۆیی بەریتانیا دەگاتە ٥٢%.
مایک ئێشکرافت، سیاسەتوانی کۆنەپارێزی بریتانیایی دژی هەڵبژاردنی بوریس جانسۆن وەکڕێبەری ئەو حیزبە و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوو.دەنگدەرانی ئیسکاتلەندی لە ساڵی ٢٠١٤ بە ٥٥% دەنگی نەخێر بەرامبەر ٤٥% دەنگی بەڵێ توانیان بەسەر لاینگرانی جیابوونەوەدا سەرکەون.
ئەوە لە کاتێکدایە کێشەی نێوان دەوڵەتیسکۆتلەند و دەوڵەتی کۆنەپارێزی بەریتانیا لەسەر چوونە دەر لەیەکیەتی ئەوروپا زیادی کردووە.دەنگدەرانی ئیسکاتلەندی لە ساڵی ٢٠١٦ لە گشتپرسی برێکسیت دەنگیان بە نەچوونە دەرەوە لەیەکیەتی ئەوروپا دا.
حیزبی نەتەوەییسکۆتلەندا کە ئیستا دەسەڵاتی ئیدینبورو بە دەستەوەڕایگەیاندووە بەڕێوەچوونی گشتپرسی نوێی سەربەخۆیی لە بەریتانیا بە هۆی دژایەتی زۆربەیسکۆتلەندییەکان لەگەڵ برێکسیتڕێی تێدەچێت.

 

 شۆڕش غەفووری - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler