ئاب 11, 2020

ئەمریکا سیستەمێکی نوێی موشەکی لە ئاسیا دادەنێت

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەمای هەیە بۆڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕەوتی هێزگرتنی چین لە ئاسیا لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا کۆمەڵێک مووشەکی نوێ لەوکیشوەرە (قارە) جێگیر بکات.

مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری جێگیرکردنی مووشەکی نوێێ نێونجبڕ لە ئاسیا دوای چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پەیمانی پێشگرتن لە پەرەپێدانی مووشەکی ئەتۆمی نێنونجبڕ ناسراو بە "ئای ئێن ئێف" جەختی لەوە کردەوە"پێمخۆشە ئەو کارە ئەنجام بدرێت".
سەرۆکی پنتاگۆن لە دەستپێکی نوێی سەفەرێکی یەک حەوتویی خۆی بۆ ناوچەی ئاسیا و ئوقیانوسیە، لە سیدنی بە هەواڵنێرانی گووت: ئێمە دەمانهەوێ ئەو هەوڵە لە نیزیکترین کاتدا ئەنجام بدرێت. ڕەنگە لە مانگیئایندەدا ئەو کارە بکەین و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو کارانە زەمەنێکی زۆرتر بخایەنن.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر سەبارەت بە جێگیرکردنی مووشەکانی ئەمریکا بدات وەبیری هێنایەوە: نامهەوێ بکەومە گوومان و ئێمە سەبارەت بەو پرسانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆمان قسە دەکەین.ڕۆژی هەینی، ئەمریکا بە تۆمەتبارکردنی ڕووسیە بە پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی پەیمانی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی مووشەکی ئەتۆمی نێونجبڕڕایگەیاند بە شێوەی فەرمی لەو ڕێککەوتنە دەچێتە دەر کە لە سەردەمی شەڕی سارد واژۆ کراوە.
پەیمانی پێشگرتن لە بەرهەمهێنان و تاقیکاری مووشەکی ئەتۆمی نێونجبڕ و کورتمەودا ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن ڕۆناڵدڕێگان، سەرکۆماری ئەو کاتی ئەمریکا و میخائیل گۆرباچۆف سکرتێری حزبی کۆمۆنیستییەکیەتی شورەوی واژۆ کرا.
بە هۆی ئەوڕێککەوتنە سایتە ئەتۆمییەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆ ماوەی دە ساڵ چاوەدێریان بەسەردا کرا و زیاتر لە دوو هەزار مووشەکی کورت ونێونجبڕ لەناوبران. پێشگرتن لە بەکارهێنان و پەرەدان بە موشەکی سەرزەوی بە مەودای زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی بوو.
دوای هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لەو پەیمانە، واشنتۆن بە شێوەی ئازادانە دەتوانێ کێبەرکێ لەگەڵ وڵاتی چین بکات. کۆگای مووشەکی پێکەن بە شێوەیەکی بەرفراوان چەکی قەدەغە کراوی تێدایە.مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەو بارەوەڕایگەیاند دوای کۆتاییهاتنی ئەو پەیمانە، چین نابێ سەبارەت بە پڕۆژە مووشەکی و سەربازییەکانی ئەمریکا تووشی سەرسوڕمان بێت. سەرۆکی پنتاگۆن ڕایگەیاند٨٠%ی کۆگای مووشەکی چین لە چەکی قدەغەکراوپێکهاتووە.
جێگەی ئاماژەیە دۆنالد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژێک دوای چوونە دەری ئەمریکا لەڕێکەوتنەکە، داوای چێبوونی پەیمانێکی نوێی کرد کە چین و ڕووسیە لایەنێکی بن.

© 2017 Hawler