ئاب 26, 2019

تەقەکەرێک لە تکساس مارکێتێک دەکاتە کوشتارخانە

لەیەکێک لە مارکێتەکانی شاری ئێلپاسۆلە ولایەتی تکساس لە دەستڕێژێکی گوللەدا ٢٠ کەس دەکوژرێن و ٢٦ی دیکە بریندار دەبن.

دادوەری شارەکە گریج ئابوتڕوداوەکەی بە جۆرێک وەسف کرد کە یەکێکە لە ڕۆژە ھەرە خویناویەکان لە مێژوی شارەکەدا .
کۆمەڵکوژیەکە لە مارکێتێ واڵمارت ڕویدا، کە دەکەوێتە نزیک (سیلۆ ڤیزا مۆڵ) بە دووری چەند میلێک لە سنوری ئەمریکا –تکساس .
لە ئێستادا گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵان دەست بەسەرە و پۆلیس دەڵێت کە گومان لێکراوەکە دانیشتوی شاری (ئالین)ە لە ناوچەی داڵاس لە دووری ٦٥٠ میل لە باکوری شاری ئێلپاسۆ. لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بە پاتریک کروسیوس ناوبراوە.
CCTV ئاماژەی بەوە کردووە کە گەنجەکە چەکدار بووە ھەروەھا میدیاکانی ئەمریکا وێنەی پیاوێکیان بڵاو کردووەتەوە کە تیشێرتێکی تاریکی لەبەردایە و گوێیەکانی داپۆشیوە و شێوە و ستایلی لە تالانچیەکان دەکات.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ھێرشەکە بە کارێکی ترسنۆکانە وەسف دەکاتو لە تویتەری خۆی ئەوەی بڵاو کردەوە کە لەدژی ئەو کارە قێزەونە دەوەستێتەوە و پاڵپشتی خەڵکی شارەکە دەکات بۆ ئیدانەکردنی ھەر کارێکی لەم شێوەیە، چونکە ھیچپۆزشێک نیە بۆ کوشتنی کەسانی بێ تاوان.
ئاژانسی ھەوڵی رۆیتەرز ڕایگەیاند کە ھێشتا ناوی قوربانیانی ھێرشەکە ئاشکرا نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا مانوێل لۆپێس سەرۆکی مەکسیک وتی کە لەناو قوربانیەکاندا سێیان مەکسیکین.
ئەم کارە خێناویەش پاش ئەوە دێت کە لە ھەفتەی ڕابردوودا لە ڕووداوێکی ھاوشێوەدا ھەرزەکارێکی چەکدار لە کالیفۆرنیا ٣ کەسی کردە قوربانی، بەڵام ڕوداوەکەی تکساس بە خویناویترینیان دادەنرێت لەم ماوانەی دواییدا.
جێگای باسه‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌پێی ده‌ستوور ڕێگه‌ پێدراوه‌ و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی خراپ و كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار خراپی له‌ژیانی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌جێ هێشتووه‌.

© 2017 Hawler