ئاب 26, 2019

بەڕازیل سووتەمەنی دایە کەشتییەکانی ئێران

دوو کەشتیی بازرگانیی ئێران کە بە هۆی گەمارۆکانەوە لە بەڕازیلڕاگیردرابوون، پاش وەرگرتنی سووتەمەنی بەڕێ کەوتن. ڕێگەپێدان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی ئەم دوو کەشتییە لەلایەن دادگای باڵای بەڕازیلەوە دەرکراوە.


هەواڵدەری فەڕانسە (AFP) ڕۆژییەکشەمە ٦ی گەلاوێژ هەواڵی وەرگرتنی سووتەمەنی و بەڕێ کەوتنی ئەم دوو کەشتییەی لە بەندەرەکانی بەرازیلەوەڕاگەیاند.کۆمپانیای پێترۆبارس پێشتر بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیای کەشتیڕانی سپید و خاوەنەکەی، پارێزی لە پێدانی سووتەمەنی بەم دوو کەشتییە دەکرد.
ئەم دوو کەشتییە بازرگانییە کە "تێرمە" و "باوند" یان ناوە، لە سەرەتاکانی مانگی حوزەیران تا ئێستا بە هۆی پێنەدانی سووتەمەنی لە بەندەری پاراناگۆئاڕاگیردرابوون. دوو کەشتیی نێوبراو لەڕۆژانی ٨ و 9ی حوزەیران بۆ گواستنەوەی گەنمەشامی، لەم بەندەرەدا لەنگریان داخستبوو و بەهۆی پێنەدانی سووتەمەنی لەلاین بەرازیلەوە، توانای گەڕانەوەیان نەبوو.
ڕۆژی شەمە27ی ژوئیە، کەشتی تێرمە1300  تەن و کەشتی باوند ٦00 تەن سووتەمەنیان وەرگرتووە. یەک لەم دوو کەشتییە بۆ وەرگرتنی باری گەنمەشامی ڕەوانەی بەندەرێکی دیکە لە بەڕازیل کراوە و ئەوی دیکەشیان باری خۆی وەرگرتووە و لەڕێگای گەڕانەوەی ئێراندایە.
هەواڵدەری تەسنیم دوێنێ لەڕاپۆرتێکدا هۆکاری دەرکردنیڕێگەپێدان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی ئەم دوو کەشتییەی، هەڕەشەی ئێران بۆ دابڕانی هاوردەکانی خۆی لە بەرازیلەوە نێودێڕکرد.کۆماری ئیسلامی ساڵانە دوو ملیار دۆلار گۆشت، سۆیا، شەکرە و گەنمەشامی لە بەڕازیلەوە هاوردە دەکا.
 تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا و وەزارەتی خەزێنەداری ئەم وڵاتە لەمەڕ پێدانی سووتەمەنی بەم دوو کەشتییە لەلایەن بەڕازیلەوە، دژکردەوەیەکیان نەبووە.

© 2017 Hawler