ئاب 03, 2020

سەرۆکوەزیرانێکی نوێ به‌ریتانیا به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟

سێ‌شەممەی حەوتووی پێشوو، پارتی پارێزکارانی بەریتانیا بەفەرمی بۆریس جانسۆنیان بۆ شوێنگرتنەوەی تێریزا مەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەڵبژارد و هەر ئەوەش بوو کە جانسۆن بووە سەرۆکی نوێی پارتەکەشی. جانسۆن لە ٢٠١٦ی زایینی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوو، بەڵام بە هۆی ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ مەی سەبارەت بە مانەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا، دوای دوو ساڵ مانەوە لە پۆستەکەی، دەستی لە کار کێشایەوە.

لە مانگی ئایاری رابردوو دوای شکستی پڕۆژەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، تێریزا مەی بە گریانەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی و سەرۆکایەتی پارتی پارێزکارانیش ڕاگەیاند.
بۆریس پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرکۆماری ئەمریکا هەیە و چاوەڕوان دەکرێ لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی ناوبراودا پەیوەندی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا بگاتە باشترین ئاست و لەوڕووە هاتنە سەرکاری ناوبراو هەواڵێکی ناخۆشە بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی.
بۆریس جانسۆن لەدایکبووی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکایە و ٥٥ ساڵی تەمەنە و هەتا ساڵی ٢٠١٦ هەڵگری ناسنامەی ئەمریکاییـ بەریتانیایی بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ بەولاوە خۆی لە هاووڵاتیبوونی ئەمریکابێبەش کرد و خۆی بە تەنیایی بە بەریتانیایی لەقەڵەم دا.
جانسۆن، چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٠١ی زایینی و لە سەردەمی چوونە نێو پەرلەمانی بەریتانیا دەستپێکرد. لە سەرەتاوە لەگەڵ کۆنەپارێزەکان کاری کردووە و لە گرووپیپاڕی سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، بە " لیبیرتاریەن" ناوزەد دەکرێت.جانسۆن لە مێژوونووسیدا دەستی هەیە و بۆرسیەیەکی خوێندنەوەی بەرهەمە کلاسیکییەکانی هەیە. بڕوانامەیبەکالۆریۆسی زانستگای ئاکسفۆردی بەریتانیای هەیە.
بابە گەورەی جانسۆن "عەلی کەمال" دوایین وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی بووە کە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتوری عوسمانی و بە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەک مسەتفا کەماڵی قۆڵبەستکردبوو لە تورکیە، هەڵاتبوو و بەرەو بەریتانیاڕای کردبوو.
بۆچوونەکانی جانسۆن هەمووکات بووەهۆی درووستبوونی کێشە. جانسۆن لەگەڵ ئەوەی دژی یاسای یاساغکردنی پۆششی ئیسلامی ژنانی موسڵمانی بەریتانیایە.
جانسۆن لاینگری چوونەدەرەوەی بەریتانیایە لەیەکیەتی ئەوروپا و جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای "برگزیت"ـی لاپەسەندە. لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٦ی زایینی، شارەداری شاری لەندەن بووە.
بۆریس جانسۆن، لە سەردانیکردنی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، داڵخۆشی خۆی بەوە دەربڕی کە لە کوردستانە و خۆی بە یەکێک لە دۆستە هەرە نزیکەکانی گەلی کورد هەژمار کرد و تەنانەت لەبەر قەڵا و لە چایخانەی مەچکۆش دانیشت و چایی خواردەوە و کڵاوجامانەی خستە سەری.

© 2017 Hawler