ئاب 11, 2020

فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەكەن كەشتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ بەریتانییەكە ئازادبكات

بەپێی ئەلعەرەبییە، دوێنێ یەکشەممە تۆبیاس ئێلود وەزیری بەرگری بریتانیا رایگەیاندوە چارەسەری دۆخی کەنداو کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەوناوچەیە پێویستی بەکەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هەیە و کشانەوەی ئەمریکاش لەرێکەوتنە ئەتۆمییەمە رۆڵێکی زۆری بینیوە لەزیادکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو.

وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، تۆبیاس ئیلوود رایگه‌یاند كه‌ بوونی سه‌ربازییان له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رووی ھورمز به‌ رووی كه‌شتییه‌كاندا دانه‌خرێت.
تۆبیاس ئیلوود له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌ گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرد كه‌ ئێستا بووه‌ته‌ رۆژه‌ڤ و گوتی: "ھه‌مووان ھه‌ست به‌ نیگه‌رانی ده‌كه‌ین له‌ ھه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری ھه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ ھه‌وڵه‌كانمان بۆ ھێوربوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ بخه‌ینه‌گه‌ڕ.
له‌ وه‌ڵامی پرسیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێراندا، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، تۆبیاس ئیلوود ئاشكرایكرد كه‌ له‌ئێستادا ھه‌ندێك بژارده‌ ھه‌ن كه‌ تاوتوێیان ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بژاردانه‌ روون بكاته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ پرسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ نه‌وت ھه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ریتانیا له‌ گه‌رووی ھورمز، تۆبیاس ئیلوود تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ پرسه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌.
له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیش وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گوتی: راوبوچوونی جیاواز له‌ نێوان ئێمه‌ و ئه‌مریكادا ھه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا.
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، جێرمی هەنتی وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاندوە هەفتەی داهاتو وڵاتەکەی فشارەکانی بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەیان زیاددەکات، رۆژنامەی سەندەی تەلەگرافی ئەو وڵاتەش ئاشکرایکردوە بلۆککردنی مامەڵە داراییەکانی ئێران یەکێکە لەبژاردەکان.
لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپاش قسەدەکەن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر
هەنت هەڕەشەی زیاتر لەئێران کردوە و رایگەیاندوە، ئەگەر ئێران دەستبەجێ کەشتییەکەیان ئازادنەکات ئەوا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپاش قسەدەکەن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا.
ئه‌مه‌ش داوی ئه‌وه‌ دێت، رۆژی ھه‌ینی رابردوو به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو كه‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگری له‌ میانی تێپه‌ڕبوونی به‌ گه‌رووی ھورمزدا له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكەن لە زووترین كاتدا ئەو كەشتییە و كارمەندانی ئازاد بكەن و رێزیش لە بنەماكانی كەشتیوانی لە كەنداو بگرن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پێیوایە ئەو هەڵسوكەوتەی ئێران گرژییەكان لە ناوچەی كەنداو زیاتر ده‌كات.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش لەبەیاننامەیەكدا داوای لە ئێران كردووە بەبێ هیچ دواخستنێك، كەشتییە بەریتانییەكەو كارمەندانی ئازاد بكات و هۆشداریشیداوە لە زیادكردنی گرژییەكان لە ناوچەكە.
جەختیشی كردووه‌تەوە ئەو هەوڵانەی لە ئارادان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كێشەی نێوان ئەمریكا و ئێران، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه‌، بێ ئاكام ده‌بن.
جێرمی هه‌نت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداری ده‌داته‌ ئێران ئه‌گه‌ر به‌ زووترین كات كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌یان له‌ گه‌رووی هورمز ئازاد نه‌كات، رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی توند ده‌بێته‌وه‌. راشیگه‌یاند: ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌یان قبوڵ ناكه‌ن، داواشیكرد ئازادی ده‌ریاوانی له‌ناوچه‌ی كه‌نداودا ده‌سته‌به‌ربكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌كات و ئازادكردنی خێرای كه‌شتییه‌كه‌ تاووتوێده‌كات. هه‌روه‌ك باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ تاران له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ریتانیا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كارده‌كات.
لە راگەیەندراوێكەدا كە بەناوی گوتەبێژی ناتۆ بڵاو كراوەتەوە و ئاماژە دراوە، داوا لە ئێران دەكەین بە خێرایی ئەو كەشتییانە و سەرنشینەكانیان ئازاد بكات كە دەستی بەسەردا گرتوون
زیاتر روون كراوەتەوە، بەریتانیا نیازی هەیە لە رێی دیپلۆماسی ئەو گرفتە چارەسەر بكات و ئێمەیش وەك هاوپەیمانێتی ناتۆ پێشوازی لە هەموو هەوڵێكی دیپلۆماسی دەكەین
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ئەتلەنتیكی باكور ناتۆ" نیگەرانین لە رەفتارە گێرەشێوێنەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران".
ئاژانسی رۆیته‌رز، ئاشكرایش كردووه‌، شاندی به‌ریتانیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوه‌.
له‌ نامه‌كه‌ هاتووه‌، "كه‌شتییه‌كه‌ به‌ پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی یاسای تێپه‌ڕبوونی هه‌بووه‌، یاساكه‌یش مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ نابێت له‌مپه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕبوون دروست بكرێت، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ی ئێران كردوویه‌تی نایاساییه‌".
له‌ به‌شێكی تری نامه‌كه‌ به‌ریتانیا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه‌ و نایه‌وێ رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ "ئه‌و كاره‌ی ئێران كردوویه‌تی شایه‌نی قبوڵكردن نییه‌". رۆیته‌رز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ریتانیا ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێشی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌.

 

© 2017 Hawler