ئاب 03, 2020

بە پێی ئامارێكی نێودەوڵەتی ژمارەی برسییەكان لە جیهان گەیشتە 820 ملیۆن كەس

ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری برسیەكانیان لە جیهاندا بڵاو كردەوە و رایانگەیاند ئێستە 820 ملیۆن برسی لە جیەاندا هەیە و زۆرترین ئەو ژمارەیەش كەوتەنەتە كیشوەری ئەفریقا و باشوری ئاسیا

هەر پێنج رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بریتین لە فاو، ئیفاد، یونیسێف، رێكخراوی خۆراكی جیەانی و رێكخراوی تەندروستی جیەانی، بە ەاوبەشی راپۆرتێكیان لەبارەی ڕێژەی برسیەتی لە جیەاندا بڵاوكردەوە.
لە بەشێكی راپۆرتەكەدا ەاتووە كە ژمارەی برسیەكان لە جیەاندا ساڵ لە دوای ساڵ زیادی كردووە، ساڵی 2017 ژمارەی برسیەكانی 811 ملیۆن كەس بوو، لە ساڵی 2018 ژمارەكە بەرەو زیادبوون چوو و گەیشتە 820 ملیۆن كەسی برسی.
هەر لە راپۆرتە نێودەڵەتییەدا هاتووە كە كاریگەری برسییەتی بە ئەندازەیەكی وایە كە كاریگەری لە مرۆڤەكان كردووە بە تایبەت لە ناو منداڵاندا بە روونی ئەو كاریگەرییە بە دیار دەكەوێت، چونكە جۆرە رووبەرووی جۆرەها نەخۆشی دەبنەوە و هەندێك لە منداڵان تووشی كورت باڵایی هاتوون.
لە راپۆرتەكە باس لەو كراوە كە زیادبوونی ژمارەی برسیەكان لە جیەاندا نیگەرانییەكی زۆری دروست كردووە، پێچەوانەی ئامانجەكانی رێكخراوەكانی تایبەت بە گەشەپێدانە لە نەتەوە یەكگرتووەكاندا.

ئاریان دەرگەڵەیی

© 2017 Hawler