تشرینی یەکەم 16, 2019

یاداشتی دیپلۆماتكارێكی به‌ریتانی پێی ده‌چێت ببێته‌ هۆكارێكی مه‌ترسیداری تێكچوونی دبلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا

به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئینی ئه‌مریكی، كیم دارۆش، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ چه‌ند یاداشتێكی كه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی ناردووته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای به‌ "بێ توانا و نه‌گونجا و جیێ متمانه‌ نییه‌" ناوبردووه‌.

یاداشته‌كانی كیم دارۆش دیبلۆماته‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ته‌مووزی ساڵی 2019، دیپلوماته‌كه‌ جه‌ختی له‌ قسه‌كانی كرده‌وه‌ بۆ كه‌نالی سێ ئین ئین.
یاداشته‌كانی ئه‌و دیپلۆماته‌ به‌ریتانییه‌ پێی ده‌چێت ببێته‌ هۆكارێكی مه‌ترسیداری تێكچوونی دبلۆماسی نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئه‌و دوو وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌ كه‌ خاوه‌نی دۆستایه‌تییه‌كی تایبه‌تن.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌ تیایدا هاتووه‌ دارۆش ئه‌و بروسكه‌ و یاداشتانه‌ی بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا ناردووه‌ و هۆشداری داوه‌ته‌ حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ باره‌ی كه‌سایه‌تیی تره‌مپ كه‌ به‌ كه‌سێكی متمانه‌ پێنه‌كراو و بێ توانا و نه‌گونجاو ناوی بردووه‌ و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ ره‌نگه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ترمپ به‌ ئابڕووچوون له‌ناو بچێت و ناكۆكیكانی نێو كۆشكی سپیشی به‌ شه‌ڕه‌ چه‌قوو باس كردووه‌.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2016، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2017وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار بووه‌ و به‌ فه‌رمیش خۆی بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید كردووه‌.

© 2017 Hawler